ژن

پێنج کەس بەهۆی فڕاندنی کچێکەوە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانیی رایدەگەیەنێت، بەهۆی فڕاندنى کچێکەوە، پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران. ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:” دوای ئەوەی هاوڵاتییەك ئامادەی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین بوو و سكاڵای تۆماركرد كە كچەكەی دیار نەماوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر شوێنی تۆمەتباران دۆزرایەوەو توانرا …

بینینی زیاتر »

تەرمی ژنێک لە سلێمانیی دۆزرایەوە

تەرمی ژنێک لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانیی دۆزرایەوە، وتەبێژی پۆلیسی شارەکە رایگەیاند “گومان دەکرێت خنکێنرابێت”. وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرکەوت ئەحمەد، راگەیاند: تەرمی ژنێک لە گەڕەکی سەرچنار دۆزراوەتەوە، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس چوون، دەرکەوتووە ئەو ژنە لەسەر جێگاکەی گیانی لەدەستداوە. جەختیکردەوە: ژنەکە ناوی “ش، ف، ع”ەو لە دایکبوی ساڵی 1985ەو …

بینینی زیاتر »

لە نزیک بوونەوەی  یادی راپەڕیینی ‘ژن، ژیان، ئازادیی’ ژنانی چالاکوان لە ئێران دەستگیرکران

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی راپەڕیینی “ژن، ژیان، ئازادیی”، ھێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ئێران گوشارەکانیان بۆ سەر چالاکوانانی مەدەنیی، سیاسیی و بەتایبەتی ژنان چڕ کردوەتەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەک ژنە چالاکوانیان دەستگیر کرد. سەرچاوەکانی ھەواڵی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، دوێنێ ھێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە شارەکانی تاران، ڕەشت، فومەن، بەندەرئەنزەلی و لاھیجان ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ژمارەیەک لە …

بینینی زیاتر »

“زیاتر لە ٢٥ ژن و منداڵ دەستدرێژیی سێکسییان کراوەتەسەر”

ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار رایگەیاند، تاوانەکانی دەستدرێژییکردنە سەر ژنان و منداڵانیان لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانیەوە، دیکۆمێنت کردوە و رەوانەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان؛ بەڵام ئەو رێکخراوانە بێدەنگن. لەبارەی تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانی بەرامبەر بە دانیشتوان و ژنانی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان، بەتایبەتیی لەم دواییانەدا کاتێک ئەندامی مەجلیسی ناوخۆیی …

بینینی زیاتر »

 کۆنفرانسی ژنانی باوەڕی و پێکهاتە جیاوازەکان دەستىپێکرد

 ئەمڕۆ شەممە، لە شاری سلێمانی_ ئوتێل داوا، بە بەشداریی ژنانی سەرجەم ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان بە دروشم و پەیامی”ژن، ژیان، ئازدی” و “تێکۆشانی هاوبەشی ژنانی پێکهاتە و باوەڕییەکان زامنی کۆتایی هێنانی کۆمەڵکوژییەکانە، هەنگاونانە بەرەو بونیادنانی سیستمێکی دیموکرات” دەستیپێکرد. وتاری کردنەوەی کۆنفرانس لەلایەن ڕیهام حەجۆ، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی ژنان ئێزیدی(تاژێ) خوێندرایەوە و …

بینینی زیاتر »

ژنێک لە سلێمانی کوژرا

لە شاری سلێمانی ژنێک بە چەقۆ لێی ئەدرێت و بە سەختیی بریندار ئەبێت، بەڵام لە دوای ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانەکرا گیانی  لەدەست دا. ئەمڕۆ سێ سەممە، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی پۆلیسی شاری سلێمانی سەرکەوت ئەحمەد، رایگەیاند، ژنەکە تەمەنی ٢٧ ساڵە و دایکی سێ منداڵە، لە گەڕەکی هووانەی شاری سلێمانی بووە، لەدوای ئەوەی …

بینینی زیاتر »

٦٧ منداڵ و ٣٠٧ ژن لەزیندانەکانی چاکسازیی هەرێمی كوردستاندا هەن

لە نوێترین ئاماردا لەهەر سێ چاكسازیی سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان، ٣٠٧ ژن لەزیندانەكاندا هەن و ٦٧ منداڵیش لە گەڵ دایکیان لە زیندانەکاندان. بەڕێوبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی و پاراستنی مافی مرۆڤ لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ تاڤگە عومەر، بە  رۆژنامەی هاووڵاتیی راگەیاندوە: ئەو منداڵانە لەزۆربەی مافەكانیان بێبەشن، بەدڵنیاییەوە گەر بەوشێوەیە ژیان بەسەربەرن …

بینینی زیاتر »

نزیکەی میلیۆنێک دۆلار بۆ کڕینی دوو خانوو بۆ بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە خەرجئەکرێت

نوسراوێک کە واژۆی وەزیرى پێشمەرگەى لەسەرە، بڕى میلیاردێک و ٢٧٨ میلیۆن دینار بۆ کڕینى دوو خانوو تەرخانکراوە، بە مەبەستی کڕینی خانوو بۆ بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە. عەلى حەمە ساڵح، ئەندامى پێشووى پارلمانى هەرێمی کوردستان نوسراوێکى وەزارەتى پێشمەرگەى بڵاوکردووەتەوە و کە لە نووسراوەکدا، واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگەى لەسەر کراوە و لە …

بینینی زیاتر »

سلێمانی؛ چلەی ماتەمینیی شەهیدان یوسرا دەروێش و لێمان شوێش بەڕێوەچوو

لە شاری سلێمانی مەراسیمی چلەی ماتەمینیی شەهیدان یوسرا دەروێش و لێمان شوێش، بەسەرپەرشتیی کەمپینی یەکڕیزیی ژنان  و نوێنەرایەتیی کۆنگرەی ستار بەڕێوەچوو، هاوسەرۆک و ئەندامانی تەڤگەری ئازادییش ئامادەی مەراسیمەکە بوون. ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە، لە شاری سلێمانی-هۆڵی میلانۆ، لە ژێر دروشمی “شەهیدان خاوەنی راستەقینەی ئەم وڵاتەن” مەراسیمی چلەی ماتەمینیی ماتەمینیی شەهیدان …

بینینی زیاتر »

پیاوێک دوو ژنەکەی خۆی کوشت

هاتادێت دیارەی کوشتنی ژنان روو لەهەڵکشان ئەکات، لە گەڕەکێکی قەزای سۆرانی سەر بەپارێزگای هەولێر، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێک  هەردو هاوسەرەکەی کوشت. ئەمڕۆ شەممە، وتەبێژی پۆلیسی قەزای  سۆران-شەماڵ دێواریی، راگەیاند، لە گەڕەکی کانی قەزای سۆرانی سەربە پارێزگای هەولێر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێک بە چەکی تاپڕ هەردوو هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە. وتەبێژی پۆلیسی …

بینینی زیاتر »