نزیکەی میلیۆنێک دۆلار بۆ کڕینی دوو خانوو بۆ بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە خەرجئەکرێت

نوسراوێک کە واژۆی وەزیرى پێشمەرگەى لەسەرە، بڕى میلیاردێک و ٢٧٨ میلیۆن دینار بۆ کڕینى دوو خانوو تەرخانکراوە، بە مەبەستی کڕینی خانوو بۆ بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە.

عەلى حەمە ساڵح، ئەندامى پێشووى پارلمانى هەرێمی کوردستان نوسراوێکى وەزارەتى پێشمەرگەى بڵاوکردووەتەوە و کە لە نووسراوەکدا، واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگەى لەسەر کراوە و لە ناووسراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو:
راکێشانى بڕى میلیاردێک و ٢٧٨ میلیۆن دینار لە ئەژمارى بەڕێوەبەرایەتى گەنجینەى هەرێم و دانانى لە ئەژمارى وەزارەتى پێشمەرگە لە بانکى منارە لە ژمارە ٢٣٠، بە مەبەستى کڕینى دوو خانوو لە فیوچەر ستى بۆ بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە.

لەوباەیەوە شارەزای ئابورىی محەمەد حسێن، لە نووسیینێکیدا ئاماژەی بەوەکردوە: ئەم بڕە پارەیە دەکاتە موچەی مانگانەی دوو هەزار و ٥٥٤ پێشمەرگەی گەنجی تازە دامەزراو، کە موچەکەیان لە ٥٠٤ هەزار دینارەوە دەست پێ ئەکات.

هێمای بۆ ئەوەشکردوە، ئەم پارەیەی خەرجکراوە بۆ خانوەکانی بریکاری وەزیر، بەسە بۆ ئەوەی موچەی مانگێکی  چوار هەزارو ٢٩١ کرێکاری ژینگەپارێزی پێ دابین بکرێت، کە ئەگەر ئەوان نەبن بۆگەنی و پاشەڕۆ ناچارمان دەکات شارەکان جێبهێڵین.

باسی لەوەشکردوە، ئەمە تەنها مشتێکە لە خەرواری چۆنیەتی ئیدارەدانی پارەو سامانی گشتیی ئەم وڵاتە و “ئێستا ئەزانن بۆچی داهاتەناوخۆیی و نەوتی و نانەوتییەکان بەشی موچەو خەرجییە پێویستەکان ناکان، حکومەت لات و قەرزارە، بەڵام بەرپرسەکانی تێرو پڕن”.

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …