لە ژێردرووشمی ” بە هزری ڕێبەر ئاپۆ بە ڕێکخستن دەبین و خیانەت و داگیرکاریی لە ناودەبەین لە شاری کەرکوک گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، بەبەشداری ٢٠٠ئەندام چوارەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا.
سەرەتای کۆنفڕانسەکە وتارێک لەلایەن “حەسەن جودی”یەوە پێشکەشکرا ڕایگەیاند:” ئەم کۆنفرانسە لەکاتێکدا ئەنجامدەدرێت کە داگیرکەران بەتایبەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گەلی کورد کۆمەڵکوژدەکەن و هەوڵی قڕکردنمان دەدەن، لەبەرامبەردا بە پێشەنگایەتی گەنجان گەورەترین بەرخۆدانی لەبەرامبەر داگیرکەران و بەکرێگیراوانی هاوکاریان هەیە.
حسن جودی باسی لە داگیرکەران کردوو وتی: داگیرکەران هەوڵدەدەن کە گەنجان لە ڕاستینە و ئیرادە و وزەی خۆیان دووربخەنەوە و گەنجان بێ کاریگەربکەن، چونکە لە هێزی گەنجان دەترسن، بۆیە ئەم کۆنفرانسە لەم کاتەدا ڕۆڵێکی گرنگ و گەورە دەبینێت لە بەخشینەوەی ئیرادە و باوەڕی بە گەنجان و دووبارە ڕێکخستنەوەیان.
پاشان لە ڕێگەی داتاشۆیەکەوە ڕاپۆرتێک نیشاندرا لەبارەی ڕێنماییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەنجان.
هەر لەدرێژەی کۆنفرانسەکەدا شەنگار هەڵەبجەیی ڕاپۆرتی دوو ساڵی کار و خەباتی کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپاریزی کوردستان خوێندەوە و هەروەها جەختیان لەسەر بەردەوامیدان بە پەروەردە و ڕێکخستنکردنی گەنجان و بەردەوامیدان بە چالاکی ژینگەیی، نەتەوەیی، یەکسانی ڕەگەزیی و هۆشیارکردنەوەی گەنجان کردەوە.
لە کۆنفڕانسەکەدا تارا حسێن جێگری هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی وتەیەکی پێشکەشکردوو وتی: لە ئێستادا ناوچەکە بە دووبارە دیزاینکردنەوەدا تێدەپەڕێت و هەموو هێزە هەژمونگەراکان و هێزە هەرێمایەتییەکان پرۆژەی خۆیان پێشدەخەن بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆیان لەو گۆرانکارییانەدا، بەڵام هیچ هێز و هێڵێک نەیتوانیوە چارەسەری و مۆدێلێکی ئەلتەناتیڤ بۆ ئایندەی ناوچەکە پێشبخات
ئاماژەی بەوەشدا: جگە لە پرۆژەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی ڕێبەر ئاپۆ، کە پێشکەشی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکەی کردووە، هێزە دەسەڵاتخوازەکان بە مەرگی خۆیانی دەبینن بۆیە بەهەموو توانای خۆیان دژایەتی دەکەن و هێرشدەکەنە سەر ئەو سیستم و فیکرە.
Dest xweş û serkeftî bin
herbji