دەستەکان

ده‌سته‌کانى کارو خه‌بات:

بۆ ته‌واوکردنى سیسته‌مى ته‌ڤگه‌رى ئازادى‌و به‌رێوه‌بردنى کارو خه‌بات ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ گوێره‌ى پێویستیه‌کانى کارو خه‌بات ده‌سته‌کان بونیاد ده‌نێت. هه‌ر ئه‌ندامێکى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاوکات له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆکان سه‌رپه‌رشتى یه‌کێک له‌ ده‌سته‌کان ده‌که‌ن. ژماره‌یان به‌ گوێره‌ى پێویست ده‌بێت و خاوه‌ن په‌یره‌وى ناوخۆى خۆیانن. خاباته‌کانیان به‌ گوێره‌ى رێنمایى‌و پلانه‌کانى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن. دوو مانگ جارێک راپۆرت پێشکه‌شى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ده‌که‌ن، هه‌ر ده‌سته‌یه‌ک ئه‌رکداره‌ له‌ پێکهێنانى ده‌سته‌ى په‌یوه‌ندیدار به‌ خۆى له‌ هه‌رێمه‌کان. له‌ چوارچێوه‌ى پێوان‌و میکانیزمه‌کانى ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆبونه‌وه‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن‌و رێنمایى ده‌رده‌خه‌ن‌و کارو خه‌بات به‌رێوه‌ ده‌به‌ن. ده‌سته‌کان بریتین له‌:

 

1 ـ ده‌سته‌ى سیاسى‌و دیپلۆماسى:

أ ـ له‌سه‌ر بنه‌ماى سیاسه‌ت هونه‌رى به‌ڕێوه‌بردنى کۆمه‌ڵگه‌یه‌، کۆمه‌لگه‌یه‌ى بێ سیاسه‌ت ناتوانێ گوزاره‌ له‌ خۆی بکات. ده‌سته‌ بۆ جێبه‌جێکردن‌و پێشخستنى هێڵى سێیه‌م له‌ سیاسه‌تدا، به‌رپرسیاره‌ له‌سازدان‌و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌کان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى حکومه‌ت، پارت‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان‌و به‌ڕێوه‌چوونی چالاکی دیپلۆماسی. هه‌روه‌ها ئه‌رکداره‌ له‌ بونیادنانى ده‌سته‌ى په‌یوه‌ندى هه‌رێمه‌کان‌و ده‌رکردنى رێنمایى پێویست بۆیان.

ب ـ له‌ به‌رێوه‌چوونى کاروخه‌باتى دیپلۆماسیدا پێوانه‌ که‌ شانده‌کان له‌ سێ که‌س که‌متر نه‌بن.

ج ـ ده‌سته‌ ئه‌رکداره‌ له‌ دروستکردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ، پارت‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان، داموده‌زگا حکومیه‌کان، سه‌ندیکاکان، پێکهاته‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، عه‌شیره‌ته‌کان، ته‌ریقه‌ته‌کان که‌سایه‌تى و… ته‌نیا به‌ نه‌ته‌وه‌، ئاین‌و باوه‌ڕییه‌که‌وه‌ سنوردار نامێنێت.

د ـ پێویسته‌ کۆنوس‌و تۆمارى ده‌نگى دیدار‌و چاوپێکه‌وتنه‌کان بگیردرێن‌و ئارشیف بکرێن.

 

2 ـ ده‌سته‌ى په‌روه‌رده‌‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی هزری:

أ ـ په‌روه‌رده‌و هوشیاری بنه‌مای زهنی تاک‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد ده‌خوڵقێنێت. ده‌سته‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک به‌رپرسیاره‌ له‌ بونیادنانى ئه‌کادیمیای په‌روه‌رده‌یى، به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌ په‌روه‌رده‌ییه‌کان، په‌ره‌پێدانی لێکۆڵینه‌وه‌ فکرییه‌کان، زانسته‌ جڤاکیو سروشتییه‌کان.

 

3 ـ ده‌سته‌ى راگه‌یاندنی ئازاد ـ ئه‌رشیف‌و تۆماره‌کان:

أ ـ کارو چالاکیه‌کانی چاپه‌مه‌نیو بڵاوکردنه‌وه‌‌و راگه‌یاندن رێک ده‌خات‌و په‌ره‌یان پێده‌دات. له‌سیاسه‌تی چاپه‌مه‌نیو راگه‌یاندنیدا جیهانیبینی کۆمه‌ڵگای ژینگه‌پارێزی ـ دیموکراسی له‌سه‌ربنه‌مای ئازادی ژن به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرێت. به‌ مه‌به‌ستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاوانخوازی زانستیو بۆ ده‌ربازکردنی ده‌سه‌ڵاتخوازیو سه‌قامگیرکردنی دیموکراسی تێده‌کۆشێت. دژی قۆرخکردنی زانیارییه‌. تێده‌کۆشێت تا هه‌موو جۆره‌ به‌ڵگه‌و زانیارییه‌ک به‌ شێوازێکی راست بخاته‌ خزمه‌تی گشتی کۆمه‌ڵگه‌وه‌. رۆڵێکی ئه‌رێنی له‌ گه‌شه‌کردنی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک و بونیادنانی کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسیو ئه‌خلاقیدا ده‌بینێت.

ب ـ به‌رپرسیاره‌ له‌تۆمارکردن‌و ئه‌رشیفکردنی هه‌موو نووسراو و بینراو و بیستراوی کاروباره‌کانی جڤاتی گشتی، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، کۆمسیۆنه‌کان، ده‌سته‌کان، ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌کان، تۆماری سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ته‌ڤگه‌ر‌و پرۆتۆکۆله‌کان.

 

4 ـ ده‌سته‌ى چاند‌و هونه‌ری ئازاد:

چاندی دیموکراتیو هونه‌ری ئازاد بناخه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌خلاقیو سیاسییه‌. بۆیه‌ ناوه‌ندی چاند‌و هونه‌ری ئازاد ئه‌رکداره‌ له‌ پاراستنی زمان‌و شێوه‌ زاره‌ زگماکییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان، پاراستنی شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌کان، په‌ره‌پێدانی چاندی جڤاکی دیموکراتیک‌و هونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی ئازادیخواز. دامه‌زراندنی رێکخستنی پێویست بۆ خه‌باتکارانی چاند‌و هونه‌رو ئه‌ده‌ب، به‌رگریکردن له‌ ژیان‌و داهێنان‌و ئازادی، هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ران‌و رووناکبیرانی ئازادیخواز‌و شۆڕشگێڕ ئه‌رکداره‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى هونه‌رمه‌ندان.

 

5 ـ ده‌سته‌ى کۆمه‌ڵایه‌تی:

کار ده‌کات له‌ پێناو ژیانێکى ئازاد‌و دیموکراتیک، گرنگى به‌ هۆشیارکردنه‌وه‌‌و رێکخستن‌و چالاککردنى چین‌و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ ده‌دات. به‌ گوێره‌ى تایبه‌تمه‌ندى هه‌ر قۆناخێک له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌ره‌پێدانی کۆمه‌ڵگه‌ى دیموکراتیک کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان چاره‌سه‌ر ده‌کات‌و هه‌وڵى رێکخسته‌کردنیان ده‌دات له‌ ئه‌نجومه‌ن‌و کۆمیته‌ى تایبه‌ت به‌ خۆیاندا. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رێکخسته‌بوونى خانه‌واده‌ى شه‌هیدان، برینداران‌و که‌م ئه‌ندامانى شه‌ڕ، ئه‌وان په‌روه‌رده‌ ده‌کات‌و بۆ به‌شدارى چالاکانه‌یان له‌ ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تى خه‌باتى پێویست ئه‌نجام ده‌دات.

 

6 ـ ده‌سته‌ى ژینگه‌پارێزی:

ژینگه‌پارێزیو خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌ خۆجێییو دیموکراتیکه‌کان دوو ستونی بنچینه‌یی بونیادنانی سیسته‌می جڤاکی دیموکراتیکن. له‌سه‌رئه‌م بنه‌مایه‌؛ ده‌سته‌ ئه‌رکداره‌ له‌ پێشخستنی هوشیاری ژینگه‌پارێزیو خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دیموکراتیک‌و به‌ده‌زگابوونی سیسته‌می دیموکراتیک له‌ئاستی جڤاکیدا. هه‌روه‌ها رۆڵێکی سه‌ره‌کی له‌ په‌ره‌پێدانی مۆدێلی شاره‌وانى دیموکراتیک، ژینگه‌پارێز‌و سازدانی هاوسه‌نگی له‌نێوان گوند ـ شاردا ده‌بینێت.

 

7 ـ ده‌سته‌ی ته‌ندروستی:

له‌پێناو ئه‌وه‌ی بتوانرێت کۆمه‌ڵگه‌ خۆی بتوانێ له‌سه‌ر کێشه‌ ته‌ندروستیه‌کانی بوه‌ستێ و به‌ڕێکخستنی بکات و رێگری بکرێ له‌وه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵات سیاسه‌تی له‌سه‌ر بکا. هه‌روه‌ها رێگری بکرێ له‌ کردنی به‌ که‌رتی تایبه‌ت و له‌ بازرگانی پێکردن بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و هه‌مانکات له‌ده‌ست ده‌وڵه‌تیشدا نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ خۆی بتوانێ په‌ره‌ به‌ بواری ته‌ندروستی خۆی بدات، بۆ ئه‌مه‌ش:

أ ـ هه‌موو خه‌باتکارانی ته‌ندروستی “کارگوزار، ته‌ندروستکار، کارمه‌ند، پزیشک” پێکه‌وه‌ رێکخسته‌ بکرێ.

ب ـ له‌ هه‌موو شارۆچکه‌ و شاره‌کان، هه‌مانکات له‌ ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌کان له‌چوارچێوه‌ی کۆمسیۆن و کۆمیته‌کان رێکخسته‌ بکرێ.

 

8 ـ ده‌سته‌ى ئه‌تنیک و باوه‌ڕییه‌کان:

جیاوازییه‌ ئه‌تنیکیو باوه‌ڕمه‌ندیو گروپه‌ جڤاکییه‌کان بنه‌مایه‌کی دیکه‌ی مۆدێرنیته‌ی دیموکراتیک‌و نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیکن. بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نگران‌و ئه‌ندامانى گروپه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیو باوه‌ڕییه‌کان بتوانن به‌ شێوه‌یه‌کى یه‌کسان و چالاک به‌شدار بن له‌ گۆڕه‌پانه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌‌و خۆیان رێک بخه‌ن‌و خه‌بات بکه‌ن، گه‌شه‌سه‌ندنی هۆشیاری پێکه‌وه‌ژیان‌و ئازادانه‌ی ئه‌و جیاوازییانه‌‌و خۆپاراستنیان ئه‌رکی بنچینه‌یی ئه‌م ده‌سته‌یه‌یه‌.

 

9ـ ده‌سته‌ی ئابووری هه‌ره‌وه‌زی (کۆمیناڵ):

ئه‌رکداره‌ له‌ داهێنان و په‌ره‌پێدانی سیاسه‌تی ئابوری کۆنفیدراڵی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیک و هه‌وڵی به‌کرداریکردنی ده‌دات. ئابوری کۆمینال‌ و ژینگه‌پارێز به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرێت له‌ کارو خه‌باتدا. له‌و پێناوه‌شدا له‌ شوێنی پێویست پرۆژه‌ی هاوبه‌شی بازرگانی کاروپیشه‌ په‌ره‌ پێده‌دات.

 

10ـ ده‌سته‌ی دارایی:

ده‌سته‌ی دارایی: ئه‌رکداره‌ له‌ رێکخسته‌کردنی ئابوونه‌‌ و فرۆشی بڵاوکراوه‌و په‌رتوکه‌کان و رێکخستنی هاوکارییه‌کان. زیادکردنی داهات و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کان.

ب ـ ده‌سته‌ی ئابورى: له‌سه‌ر بنه‌ماى ئابورى کۆمیناڵ، ئه‌رکداره‌ له‌ په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌ى ئابورى کۆمیناڵ و تێده‌کۆشێت بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئابورى ئاڵته‌رناتیف که‌ به‌ پێوانه‌ى خۆتێرى پرۆژه‌‌و کاره‌کانى خۆى رێک ده‌خات.