سه‌ردار ستار
بەشی چوارەم و کۆتایی
وه‌ڵامێك بۆ كۆڕه‌كه‌ی د.بورهان یاسین
ئه‌نجام:
تائێره هه‌وڵمدا هه‌ندێك سه‌رنج و تێبینی و ره‌خنه‌ی خۆم بۆ كۆڕه‌كه‌ی د.بورهان یاسین بخه‌مه روو، هه‌رچه‌نده هێشتا زۆر شتی تریش مابوو ئاماژه‌ی پێبده‌م، چونكه هه‌ڵه و كه‌موكوڕی و چه‌واشه‌كاریه‌كانی زۆر زۆرن، له‌ڕاستیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوازی بیركردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی دیارده و رووداوه‌كانی كۆڕگێڕ له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه جیاوازه، بۆیه‌ش سه‌رله‌به‌ری پێچه‌وانه بیركردنه‌وه‌یه، تاكو خۆشی له‌و پێچه‌وانه بیركردنه‌وه‌یه رزگار نه‌كات ئه‌وا ناتوانێ له رێبه‌ر ئاپۆ تێبگات، كۆڕگێڕ ده‌ڵێت: هزر و ستراتیژ رێبه‌ر ئاپۆ ناڕوونه، به‌ڵام له راستیدا رێبه‌ر ئاپۆ زۆر روون و زه‌لاله، ئه‌وا كۆڕگێڕه زۆر ئاڵۆز و شێلوه. به‌زۆری زۆرداری ده‌یه‌وێت كتومت هزری رێبه‌ر ئاپۆ په‌یوه‌ست بكات به مۆرای بوكچینه‌وه و وه‌ك عه‌یبه‌یه‌كی نیشانبدات، گوایه رێبه‌ر ئاپۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ربووه به بوكچینه‌وه بۆیه نا روونه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكارانه‌ی كۆڕگێڕ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر نالۆژیكانه‌یه، هه‌مانكات وه‌ك ئه‌كادیمیسێنێك نه‌هاتووه به‌رگرینامه و په‌رتووكه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه بخوێنێته‌وه، تاكو بتواندرێت راستی هزری رێبه‌ر ئاپۆ بخرێته روو. خودی رێبه‌ر ئاپۆ چه‌ندین جار له رێگای پارێزه‌ره‌كانیه‌وه گووتویه‌تی، كێ و چ ره‌خنه‌یه‌كی له‌سه‌ر به‌رگرینامه‌كانم هه‌یه، هه‌مانكات كێ و چ ره‌خنه‌یه‌كی له‌سه‌ر شێوازی تێكۆشانی ئێمه هه‌یه پێم بڵێن. ئه‌و ره‌خنه و سه‌ره‌نجانه‌شی زۆر به رۆحێكی فرا‌وان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كۆڕگێڕ له‌م كۆڕه‌یدا شیكاری بۆ ده‌كات په‌یوه‌ندی زیاتری به بوكچینه‌وه هه‌یه، ده‌بێ بوكچین به‌و شێوه‌یه‌بێ، مادام كۆڕگێڕ ده په‌رتووكی ئه‌وی خوێندبێته‌وه، با ده په‌رتووكی رێبه‌ر ئاپۆش بخوێنێته‌وه جا به‌هه‌ر زمانێك ده‌بێ، له‌پێناو گه‌یشتن به ئه‌نجام و خزمه‌تكردن به پرسه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ت ده‌كرێ زیاتر گفتوگۆ بكرێت.
رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه ته‌نها قسه‌یان نه‌كردووه، یان به‌س لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمیایانه‌یان نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گووتویانه و نووسیویانه خستویانه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌هه‌ر رۆژێك زیاتر تێكۆشان و كار و خه‌بات به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆیه به به‌رده‌وام په‌كه‌كه و رێبه‌ر ئاپۆ پێویستیان به ره‌خنه و سه‌رنج و تێبینی رۆشنبیران و ئه‌كادیمسێنان هه‌یه، به‌ڵام به‌ڕۆحێكی فرا‌وان و به به‌رپرسیاریه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقی و ویژدانی.
ئه‌و به‌شه‌ی كۆڕگێڕ سه‌باره‌ت به بوكچینه‌وه قسه ده‌كات من شتێكم بۆ نییه، به‌ڵام دیسانیش به حه‌ماسه‌تی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری حه‌ق نییه كۆڕگێڕ به‌وشێوه‌یه تێكۆشان و خه‌باتی بوكچین به‌هیچ سه‌یر بكات. چونكه بوكچین سه‌رله‌به‌ری ته‌مه‌نی بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و گه‌لانی ژێرده‌سته خه‌رج كردووه، شتێكی بۆ خۆی نه‌بووه. مرۆڤایه‌تی به‌و زانا و بیرمه‌ند و كه‌سه مه‌زنانه جوانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هزرمه‌ندانه‌ش نه‌بن، ئه‌وكات نرخه‌كان كه‌متر ده‌بن و ژیان بێ واتاترده‌بێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت ژیانی مرۆڤایه‌تی بێ واتا بكات، له‌ناو قه‌یران و ئاڵۆزیدا مرۆڤایه‌تی نقومی ناو سه‌ختیه‌كانی ژیانبێت.
كۆڕگێڕ هه‌موو ئه‌و دوو سه‌عات و نیوه‌ی له كۆڕه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت بڵێت رێبه‌ر ئاپۆ پرۆژه چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی له كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتیدا، روون نییه و ئاڵۆزه و قۆناخه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی له‌یه‌كتری دابڕاون و بۆیه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له ده‌وری رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه كۆنه‌بێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌درێژی ئه‌وه‌مان روون كرده‌وه كه كۆڕگێڕ له‌كوێ و چۆن هه‌ڵه‌یه و به‌ئه‌نقه‌ست بێ یان نا چه‌واشه‌كاری له هزری رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه ده‌كات. رێبه‌ر ئاپۆ له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی تێكۆشانه‌وه له نه‌ورۆزی 1973 تاكو رۆژی ئه‌مڕۆ له‌ناو هێڵێكی دیار و روون و ئاشكرا هزری خۆی به‌یان كردووه، له‌هه‌موو سه‌رۆك و رێبه‌رانی تریش زیاتر له‌سه‌ر ئاشكرا كردنی هزری خۆی نووسین و لێدوانی داوه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆكار كه له جوتیار و شوان و كرێكار و رۆشنبیر و خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار، كارساز و خاوه‌نكار و بێكار، كورد و عه‌ره‌ب و تورك و فارس و توركمان، ئیسلام و خرستیان و عه‌له‌وی و سونی و یارسانی، سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه له‌ده‌وری هزری رێبه‌ر ئاپۆ كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌رێ ئه‌وانه هه‌موویان له هزرێكی ناڕوون و پچڕ پچڕ له‌یه‌كتری كۆبوونه‌ته‌وه، یان ئه‌وه كۆڕگێڕه تووشی نه‌خۆشی پیرسالاری”ژنتۆكراتیك” بووه و ته‌نها خۆی راست ده‌بینێ، هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆشی نه‌خوێندۆته‌وه. ئه‌گه‌ر وه‌كو سیاسیش كۆڕگێڕ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بكه‌ین، ئه‌ویش رێبه‌ر ئاپۆ به هزری خۆی نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه به ملیۆنان مرۆڤی له‌خۆی كۆكردۆته‌وه و جوانترین هیوا و ئومێدی بۆ دروست كردوون و جیاوازه له سیسته‌می باو، به‌ڵام كۆڕگێڕ و بزووتنه‌وه‌كه‌ی ته‌نها توانیان چوار ساڵ نوێنه‌رایه‌تی نیو ملیۆن كه‌س بكه‌ن وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن و ماوه‌ی شه‌ش ساڵیشه له پارته ته‌قلیدیه‌كانی ده‌سه‌ڵات شتێكی جیاوازتریان نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر خراپتریشتان نه‌كردبێ، ئایا كۆڕگێڕ و بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌توانن بۆ ماوه‌ی ته‌نها مانگێك ئه‌و ئه‌رك و تێكۆشانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه جێبه‌جێی ده‌كه‌ن ئه‌وان بیكه‌ن؟ بێگومان نه‌خێر، نه‌ك نایكه‌ن، به‌ڵكو له بچووكترین زه‌حمه‌تیدا خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه‌وه به سۆسیاله‌كه‌ی ئه‌وروپا.
قسه‌كردن ئاسانه، به‌ڵام جێبه‌جێ كردنی قسه‌كانت و خستنیانه بواری كرداری له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌خلاقی و ویژدانی ئه‌وه‌یان كاری هه‌ركه‌سێك نییه. رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه له نیو سه‌ده‌ی تیكۆشان چیان گووتوه به رۆحێكی به‌رپرسیارانه‌وه خستویانه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و باجه‌كه‌شی هه‌رچی بووه داوینه به رۆح و ژیانی خۆیانه‌وه. ئه‌و گوێگرانه‌ی كه له كۆڕه‌كه ئاماده‌ن ئه‌وانیش هه‌وڵده‌ده‌ن كه به‌هه‌ڵه داچوونه‌كانی كۆڕگێڕ راستبكه‌نه‌وه، به‌ڵام كۆڕگێڕ دیسان پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانی ده‌كات، ئه‌مه به‌و واتایه دێت كه كۆڕگێڕ له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی گوێ له‌كه‌سیتر ناگرێت و ناشزانێت له‌كاتێكدا كه له مانگی شوومی شوباتدا كۆڕێكی به‌وشێوه‌یه ده‌گێڕیت ده‌بێ چه‌نده ئازاری ویژدانی خه‌ڵكی وڵاتپارێز و نه‌ته‌وه‌یی و دایكی شه‌هیدانی دابێت، كه له‌پێناو گه‌یشتنی كوردستان به‌ئازادی رۆح و گیان و ژیانی خۆیان پێشكه‌ش كردووه. له‌لایه‌كیتر له‌كاتێكدا كه گه‌لی كورد پێویستی به له‌یه‌كتر نزیك بوونه‌وه و یه‌كێتی و یه‌كریزی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، ئه‌ركی رۆشنبیران و ئه‌كادیمیسێنانیش ئه‌وه كه زیاتر كۆمه‌ڵگه و لایه‌نی سیاسی له یه‌كتر نزیك بكه‌نه‌وه، نه‌ك تۆوی بێ هیوای و بێ ئومێدی بچێنن.
هیوادارم به‌م نووسینه توانیبێتمان هه‌ڵه‌كانی كۆڕگێڕ راست بكه‌ینه‌وه و رۆشنایه‌كیش بده‌ینه‌وه به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، به‌ڵام وادیاره ئه‌وه‌ی كۆڕگێڕ تێیكه‌وتووه پووچگه‌رایی” نه‌هیلیزم”ێكی قووڵه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو هێز و توانا هزری و فه‌لسه‌فی و ئایدیۆلۆژی و سیاسییه‌ی په‌كه‌كه و رێبه‌ر ئاپۆ نه‌بینێ، هه‌مانكات ئه‌و هه‌موو ده‌سكه‌وت و هێز و توانایه به هیچ بزانێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو شه‌هید و هێزه خۆبه‌خش و فیداییه‌ی كه له شاهۆوه تا ده‌ریای ره‌شی ته‌نیوه، هێزێكی له‌بن نه‌هاتووی ژنان و گه‌نجان ئافرێندراوه كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا رۆژی ئه‌مڕۆ به‌خۆوه‌ی نه‌بینیوه. نه‌هیلیزم نه‌خۆشیه‌كی هزریه زۆربه‌ی كات هه‌ندێك له رۆشنبیر و خاوه‌ن فیكره‌كان تووشی ده‌بن له ئه‌نجامی نه‌بینینی هیچ هیوا و تروسكایه‌ك له ژیان و تێكۆشان، ئیراده‌ی ئه‌وه‌ش له‌خۆیاندا نابینن كه به‌دوای هزرێكی نوێ‌دا بگه‌ڕێن یان غروریان په‌سندی ناكات، باوه‌ڕی به‌هزر و فه‌لسه‌فه‌ی تری تێكۆشان بهێنن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكیتره له نه‌خۆشیه‌كانی سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری. له‌ناو ئه‌و ده‌ریایه له هزر و مه‌عریفه‌یی رێبه‌ر ئاپۆ، ئه‌گه‌ر دیسان كۆڕگێڕ پێداگری له‌سه‌ر پووچگه‌رایی بكات، ئه‌وا بێگومان كاره‌ساتێكه رووبه‌ڕووی كۆڕگێڕ بۆته‌وه، چونكه رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه له‌ناو گه‌رمایی تێكۆشانی ئازادی دان و هه‌ر رۆژ ده‌سكه‌وتی تر ده‌خه‌نه سه‌ر خه‌رمانه‌كه‌یان، له به‌رگرینامه‌ی به‌رگریكردن له گه‌لێكدا له به‌شی دووه‌می رێبه‌ر ئاپۆ به‌درێژی باسی نه‌خۆشی نه‌هیلیزمی كردووه و چۆنیه‌تی تێپه‌ڕاندنیشی باس كردووه. رێبه‌ر ئاپۆ له دیداره‌كانی ساڵی رابردووی گووتی “ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك ده‌رفه‌ت بدات ئه‌وا ئاماده‌م له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگ كێشه‌ی كورد له باكووری كوردستان و توركیا چاره‌سه‌ر بكه‌م”. ئایا هیچ رێبه‌ر و سه‌رۆكێك تا ئه‌و ئاسته هه‌بووه كه خاوه‌ن به‌رنامه و پلانی شۆڕشگێڕانه بێ كه بتوانێ له‌و ئاسته باوه‌ڕی به‌خۆی بێ و بڵێت ده‌توانم له شه‌ش مانگ كێشه‌ی گه‌له‌كه‌م چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م. ئه‌ی كۆڕگێڕ و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌وان كه له‌ناو نه‌هیلیزمدا ده‌سوڕێنه‌وه چۆن كۆمه‌ڵگه له‌ناو بێ هیوایدا ده‌خنكێنن. پێویسته كۆڕگێڕ به‌و شێوه‌یه بێ هیوا و بێ ئامانج و دوور له پێوانه و رێسا نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتییه‌كان رێگا به‌خۆی نه‌دات چیتر به‌بێ به‌ڵگه و بێ خوێندنه‌وه قسه و كۆڕ و سیمینار له‌سه‌ر هزری رێبه‌ری گه‌لێك نه‌كات كه ئه‌مڕۆ هیوا و ئومێدی ملیۆنان شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز و مرۆڤی ئازادیخوازه.
رۆشنبیران و ئه‌كادیمیسێنانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ئه‌و ده‌نگه ناشازانه له‌ناو هه‌ندێك به‌ناو رۆشنبیرانه وه‌ڵامبدرێنه‌وه و رێگای راستیان نیشانبدرێت، چونكه له‌به‌ر بارودۆخی سه‌ختی شۆڕش، له‌وانه‌یه هه‌ڤاڵان و كادیرانی رێكخستنی رێبه‌ر ئاپۆ، نه‌توانن وه‌ك پێویست و له‌كاتی خۆیدا ئه‌و هه‌ڵه و كه‌موكوڕیانه راستبكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌مڕۆ داگیركه‌ری له‌هه‌ر كاتێك و له‌هه‌ر ده‌مێك زیاتر له هێرشی دوژمنانه دایه و ده‌یه‌وێت شتێك به‌ناوی كورد و كوردستان نه‌مێنێت، به‌و كۆڕ و سیمینارانه جا به ئه‌نقه‌ست بێ یان به نه‌زانی خزمه‌ت به پرۆسه‌ی داگیركه‌ری ده‌كات له كوردستان. سه‌د ساڵه كورد له چوارچێوه‌ی سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری سوڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵوێرانی شتێكی بۆ كورد نه‌هێناوه. رێبه‌ر ئاپۆ به پرۆژه و پلان و هزرێكی جیاوازتر ده‌یه‌وێت كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه به سیسته‌م و مۆدێلێكی تر چاره‌سه‌ر بكات كه ژنان و گه‌نجان پێشه‌نگایه‌تی بۆ ده‌كه‌ن، پێویسته رۆشنبیرانیش به ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیانه‌ی خۆیان هه‌ستن و خزمه‌ت به پرۆسه‌ی ئازادی و نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن كه كاروانێكی په‌نجا ساڵه‌یه رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێكردووه. ئه‌وه به‌و واتایه نایه‌ت كه ته‌ڤگه‌ری ئاپۆیی هیچ كه‌موكوڕیه‌كی نییه، به‌ڵام ئه‌و شێوازه له هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكار و به‌ناو ره‌خنه‌كردنه نێگه‌تیفه تاقه‌ت پڕوكێنه خزمه‌ت به‌هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكات، خۆی له‌خۆیدا دوژمنان و داگیركه‌ران و سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری تێر و پڕ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیان بێ باوه‌ڕ و بێ هێز كردووه و هه‌ر رۆژ هه‌واڵی بیستنی ده‌ستگیركردن و زیندانی كردن و شه‌هیدكردن و خاك و ئاوی كوردستان سووتاندن و بۆردومان كردن ده‌بیستین، باشه ده‌بێ ئه‌و كۆمه‌ڵگه چ تاوانێكی كردبێ كه هه‌ندێك به‌ناو رۆشنبیر و ئه‌كادیمیسێنانیشی هه‌مان بۆردومان ئه‌مجاره به‌زمان و قه‌ڵه‌می خۆیان به‌رده‌وام بكه‌ن، پێویسته زمانی ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ئۆبجكتیف”بابه‌تیانه” بن نه‌ك سۆبجه‌كتیف”خودی، كه‌سی” بن. له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌كردن پێویسته كۆڕگێڕ و زۆرێك له رۆشنبیران و ئه‌كادیمیسێنانیش فێر ببن كه هه‌ندێك ره‌خنه له‌خۆ بگرن، یان كاتێك ره‌خنه ده‌كرێن به‌سنگێكی فراوانه‌وه وه‌ری بگرن، نه‌ك به ره‌خنه‌یه‌كی بچووك یه‌كسه‌ر هه‌ڵچن و ده‌وروبه‌ر تاوانبار بكه‌ن، واتا چه‌نده ئاماده‌ی ده‌وروبه‌ر ره‌خنه بكه‌ی تا ئه‌و ئاسته‌ش ئاماده‌ی ره‌خنه له‌خۆ گرتنبه. له‌كۆتاییدا به‌و گووته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ كۆتایی به نووسینه‌كه‌م دێنم كه له‌دوای هه‌موو به‌رگرینامه‌كانی ئاماژه‌ی پێداوه و ده‌ڵێت ” ئازادیی سه‌رده‌كه‌وێت“.
كۆتایی
3 کۆمێنتەکان
ئاگاداریەکان رێبه‌ر ئاپۆ له ئاوی حه‌یات روونتره (بەشی دووەم) – ته‌ڤگه‌ر
ئاگاداریەکان رێبه‌ر ئاپۆ له ئاوی حه‌یات روونتره (بەشی سێیەم) – ته‌ڤگه‌ر
ئاگاداریەکان رێبه‌ر ئاپۆ له ئاوی حه‌یات روونتره (بەشی یەکەم) – ته‌ڤگه‌ر