سمینارێک دەربارەی ژینگەی عێراق بەڕێوەچوو

بەرپرسی نوسینگەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەبەغداد، بەشداری گفتگۆیەکی کراوەی کرد، دەربارەی پیسبوونی ژینگەی عێراق، کە تۆڕی ڕاگەیاندنی عیراقیی و بەشی توانایی ژن و موئەسەسەی حارس بۆ پارستنیی ژینگە و زانکۆی واست ڕێکیان خستبوو.

بەرپرسی نوسینگەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان حسێن کەرکوکیی لەبەغداد بە ماڵپەڕی تەڤگەری ئازادیی ڕاگەیاند: ئێمە وەک بەرپرسی نوسینگەی تەڤگەری ئازادیی لە شاری بەغداد بەشداری گفتوگۆیەکی کراوەبووین، دەربارەی پیس بوونی ژینگەی عێراق و کەم بوونی ئاو و زۆر بوونی حاشاک و  و پیس بوونی هەوا هەست کردنی  تاک بە رامبەر ژینگە.

وتیشی: لە ئێستادا ژینگەی عێراق لە دۆخێکی خراپ دایەوە پێویستە حکومەت و لایەن پەیوەندی دارەکان بێنە سەرخەت.

کەرکوک ئاماژەی بەوەشکرد، وە لە ئێستاشدا بەشێکی تازە درووست بووە لە پۆلیسی عێراقی هەر کەسێک ژینگەی پیسکرد یاخود هەر سەرپێچیەک سەبارەت بە پیس بوونی  ژینگە بکات، هاولاتیان  دەتوانن سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماربکەن.

ڕاشیگەیاند: هەروەها بەشێکی تری دانیشتنەکە زیاتر تیشک خرایە سەر ڕۆڵ و پێگەی ژنان، چونکە لە رابردوودا ژنان دەستی باڵایان هەبووە لە پاراستنی ژینگە و سەوزکردنی ژینگە، و زیاتر هەستی بە بەرپرسیارێیەتیان هەبووە.  لە کۆتاییشدا ئەمرۆ سەردانی تۆڕی بەشەکانی زمانی کوردی و عەرەبی و تورکمانیمان کرد.  لەگەڵ مامۆستا عودەی و شوان هەرکی بەرپرسی بەشی کوردی باسمان لە نەبوونی ڕاگەیاندن کرد و باسمان لەوەکرد کە پێویستە ڕاگەیاندنێکی حکومی هەبێت و تایبەت لەسەر ئەم پرسانە کار بکات.

 

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …