خۆپیشاندانی شۆفێرانی تەکسی لە سلێمانی گرژیی تێکەوت

لە گردبوونەوەی شۆفێرانی تەکسی لەشاری سلێمانی دژی گرانی نرخی بەنزین هێزەکانی پۆلیس بۆ بڵاوەپیکردنیان گازی فرمێسک رێژیان بەکارهێنا.

ئەمڕۆ شەممە، ژمارەیەک لە شۆفێرانی تەکسی لەشاری سلێمانی لەدژی گرانی نرخی بەنزین و خراپی کوالێتییەکەی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لەبەرامبەریشدا، بەمەبەستی بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەران، هێزەکانی پۆلیس گازی فرمێسکرێژیان بەکارهێنا.

لە خۆپیشاندانەکەدا، شۆفێرانی تەکسی لەدژی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و خراپی کوالێتییەکەی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و خۆپیشاندەرێکیش ئاماژەی بەوەکرد، دۆخی داراییان زۆر قورس بووە و گرانی نرخی بەنزینیش کاریگەری زۆریی لەسەریان هەیە. دەشڵێت، “حکومەتی هەرێم بەشەق دەجوڵێت و گوێ لەقسەی کەس ناگرێت”.

هەروەها چێکی بکە

زنجیرەیەک چالاکی ئەنجام دەدریت لە لایەن کۆمیتەی ئازادیی بۆ ئۆجەلان. 

سلێمانی   کۆمیتەی ئازادیی بۆ ئۆجالان  دەڵێت بانگهێشتی گەلەکەمان و تەواوی خەڵکی ئازادیخواز ئەکەین کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *