ژنە چالاکوانێکی بادینان بەبێ دادگاییکردن ١٦ مانگە دەستگیرکراوە

ژنە چالاکوانێکی دەڤەری بادینان دایکی پێنج منداڵە و دوای ١٦ مانگ لە دەستگیرکردنی، بڕیارە ڕۆژی ١٤ی شوبات دادگایی بکرێت.

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی ڕێکخراوی CPTی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بێریڤان ئەیوب چالاکوانێکی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی پارێزگای دھۆکە و لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠وە لە پارێزگای ھەولێر بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکراوە وتائێستا بەبێ دادگاییکردن لە زینداندا ھێڵدراوەتەوە.

وتیشی، وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بە دواخستنی دادگاییکردنی و ھێشتنەوەی لە زینداندا تا ئێستا ئەو چالاکوانە شەش جار مانگرتنی لە خواردن و خواردنەوە ڕاگەیاندووە و لەناو زینداندا توشی نەخۆشی شەکرە بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بێریڤان تەمەنی ٣٦ ساڵە و خاوەنی پێنج منداڵە، لە دوای دەستگیرکردنی ھاوسەرەکەی لە بێریڤان جیابویەوە. ئەو ئەندامەی ڕێکخراوی CPT ئاشکراشیکرد، دوای ساڵێک لە دەستگیرکردنی و لە چوار مانگی ڕابردوودا تەنیا چەند جارێک ڕێگە بە بێریڤان دراوە چاوی بە پارێزەرەکەی بکەوێت.

کامەران عوسمان دەشڵێت، دۆسیەی بێریڤان دۆسیەی ژنێکی چالاکوانی ناڕازی خەڵکی بادینانە و پێویستە گروپەکانی پارێزگاری لە مافی مرۆڤ لە ڕۆژی دادگاییکردنی ئامادەبن.

هەروەها چێکی بکە

لە شوێنی تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان تاجە گوڵینە دانرا 

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ـی مارسدا، ئەمڕۆ، لە شوێنی تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان ئاکارسەل بە ئامادە بوونی …

یەک کۆمێنت

  1. Mне способствовала Вся ваша исходная информация осознать мир полнее.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *