لە ماوەی دەسەڵاتی ئاکەپەدا ٣١ هەزار و ١٣١ کرێکار گیانیان لە دەستداوە

ئەنجومەنی سەلامەتیی و تەندروستیی کرێکاران (ئیسیگ) ڕایگەیاند، لە ٤ مانگدا ٥۸٥ کرێکار و لە ماوەی ۲۱ ساڵی ڕابردووی دەسەڵاتی ئاکەپەدا، بە گشتیی ۳۱ هەزار و ۱۳۱ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

 ئەنجومەنی سەلامەتیی و تەندروستیی کرێکاران (ئیسیگ)  ڕایگەیاند، بەلانیکەمەوە له چوار مانگی یه که می ساڵی ٢٠٢٣دا ٥٨٥ کرێکار گیانیان له دەستداوە، لە ماوەی دەسەڵاتی ئاکەپەشدا بە گشتیی ٣١ هەزار و ١٣١ کرێکار بەهۆی دۆخی قورس و ناتەندروستبوونی شوێن و ئامێرەکانی کارەوە گیانیان لە دەستداوە .

ئیسیگ ئاماری گیان لە دەستدانی کرێکارانی لە کاتی کارکردن لە تورکیادا بڵاوکردەوە، ئامارەکان لە میدیاکانی تورکیا و کەسوکاری قوربانییەکان وەرگیراوە و بەگوێرەت ئامارەکە لە مانگی کانوونی دووەم دا ١٢٠ کرێکار، لە مانگی شوبات دا ٢١٣ کرێکار، لە مانگی ئازاردا ١٣٠ کرێکار و لە مانگی نیسان دا ١٢٢ کرێکار و بە گشتیی لەو چوار مانگەدا ٥٨٥ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئیسیگ، لە ماوەی ٢١ ساڵی ڕابردووی دەسەڵاتی ئاکەپەدا، بە لانیکەمەوە ٣١ هەزار و ١٣١ کرێکار لە کاتی کارکردن و بەهۆی دۆخی خراپی کارەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …