پێناسه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی:
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان تهڤگهرێکى دیموکراتیک، سیاسى ـ ئه‌خلاقى و کۆمه‌ڵایه‌تییه. له‌سه‌ر بنه‌ماى جیهانبینى دیموکراسی، هاوسه‌نگى ره‌گه‌زى، ژینگه‌پارێزى تێکۆشان ده‌کات. فرهڕهنگى، فره‌کولتوورى، هه‌بوونى نه‌ته‌وه، ئهتنیکو باوه‌ڕییه جیاوازه‌کان وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندى کۆمه‌ڵگه ده‌بینێت. بۆ پاراستنى کۆمه‌ڵگه چه‌مکى پاراستنى ره‌وا گونجاوو پێویست له قه‌ڵه‌م ده‌دات. هاوکات به‌شداربوونى هه‌موو پێکهاته‌کان به مه‌به‌ستى خۆبه‌ڕێوه‌بردنى کۆمه‌ڵگه به بنه‌ما وه‌رده‌گرێت. پاراستنى سروشت له په‌ره‌سه‌ندنی ئابورى‌و پیشه‌سازیدا به مه‌رجى سه‌ره‌کى ده‌بینێت. هه‌روه‌ها هاوسه‌نگی دیموگرافیو ژینگه‌یی نێوان گوند‌و شار، گیرۆده‌نه‌بوون به ههژمونگهرایى ته‌کنه‌لۆژیاو پشتبه‌ستن به به‌ها ئه‌خلاقییه‌کانى کۆمه‌ڵگه وه‌ک پێوانه‌یه‌ک ده‌بینێت. ژن‌و گه‌نج پێشهنگو گه‌وهه‌ری جیهانبینی تێکۆشانی خۆی ده‌زانێت له بونیادنانه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه‌و سیسته‌مى نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتیک. ته‌ڤگه‌رى ئازادى سیسته‌می کۆنفیدراڵیزمى دیموکراتیک به‌بنچینه وه‌رده‌گرێت.