داوایەک پێشکەش بە لایەنە سیاسییەکان کرا

 

کۆمییتەی ئازادیی بۆ ئۆجەلان داوایەکی پێشکەش بەهەموو پارتە سیاسییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان کرد، بۆ ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجەلان.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە٣/٤/٢٠٢٢ لەبارەگای حیزبی زەحمەت کێشانی کوردستان-لقی سلێمانی کۆمییەتەی ئازادیی بۆ ئۆجەلان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە ئەمەش دەقی بەیاننامەکە،

بەیاننامەی هاوبەشی حزبەکان سەبارەت بە  ئازادیی دەستبەجێی بەڕێز “عەبدوڵڵا ئۆجەلان”

وەک دەزانرێت ئێستا ٢٣ ساڵ بەسەر ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەدا تێدەپەڕێت کەوا لەمیانەیدا بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پەکەکە و دەستگیرکرا و رادەستی دەوڵەتی تورکیا کرایەوە. هەر یەکێک لەو دەوڵەت و هێزانەی بەشداری ئەو پیلانگێڕییە ببوون، بەرژەوەندیی سیاسی و ئابووری جیاواز و تایبەتیان هەبوو، بەڵام گشتیان لەوەدا کۆک و رێککەوتوو بوون کەوا لەمیانەی ئەو پیلانگێڕییەدا بتوانن ئیرادەی گەلی کوردستان و بزووتنەوە ئازادییەکەی تێکبشکێنن و نەهێڵن بە مافە رەواکانی بگات.

لەماوەی ئەو بیستوسێ ساڵەدا بەڕێز ئۆجەلان لە دژوارترین دۆخی زیندانییدا ژیانی بەسەربردووە، بەگەلێک شێواز و رێگەوە ئەشکەنجە دراوە و گۆشەگیرییەکی توندی بێوێنەی بەسەردا سەپێنراوە و راپۆرتەکانی “کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەوروپا”ش ئەو راستیانەی دووپاتکردۆتەوە و دەستنیشانی کردووە کە دۆخێکی نائاسایی لە زیندانی ئیمراڵیدا هەیە. هەروەها کۆنسەی ئەوروپاش داوای روونکردنەوە و زانیاریی لەسەر دۆخی بەڕێز ئۆجەلان کردووە.

ئێمە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کەوا تێکۆشانی بەڕێز ئۆجەلان و بزووتنەوەی ئازادیخوازی پەکەکە لەبنچینەدا تێکۆشانێکی بەرگریی رەوا بووە و لەپێناو چارەسەرکردنی پرسی کورد بووە، کە ئەمڕۆ بۆتە گرێی سەرەکی ناوچەکە و جیهان و تا ئەم پرسە چارەسەر نەکرێت، کوردستان و ناوچەکەشدا ئاشتی و ئارامی بەخۆیەوە نابینێت. بەڕێز ئۆجەلان لەماوەی سی ساڵی رابردوودا چەندین جار پڕۆژەی ئاشتی و چارەسەریی دیموکراتیانەی پێشکەش کردووە و چەندین دەستپێشخەریی بۆ ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە توندوتیژیی کردووە. بەڵام دەوڵەتی تورکیا، لەبری وەڵامدانەوەی ئەرێنی ئەو پرۆژە و دەستپێشخەرییە ئاشتیخوازانەیە، لەلایەکەوە گۆشەگیرییەکی توندی لە ئیمڕاڵی سەپاندووە و هەموو مافێکی بەڕێز ئۆجەلانی پێشێل کردووە، لەلایەکی تریشەوە شەڕێکی سەرتاپاگیریی دژ بە گەلی کوردستان و بزووتنەوە ئازادیخوازەکەی بەرپاکردووە و دەیەوێت لەمیانەی سیاسەتەکانی”نکۆڵیکردن، قڕکردن، تواندنەوە(ئاسمیلاسیۆن)، کۆچبەرکردن و پارچەکردنی گەلی کورد”دا کۆتایی بە گەلی کورد و دۆزە رەواکەی بهێنێت. بەڵام ئەمڕۆ ئەو راستییە تەواو ئاشکرا بووە کە ئازادکردنی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان و چارەسەرکردنی دۆزی کورد و بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی لە تورکیا و ناوچەکە ئاوێتەی یەکتر بووە و  بۆتە مەرجێکی سەرەکی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی گەلان. بۆ ئەمەش پێویست دەکات هەموو لایەک هەوڵ و پشتیوانی خۆی بۆ ئازادکردنی دەستبەجێی بەڕێز ئۆجەلان بدات. لەم رووەوە خەڵکی باشووری کوردستان و پارت و لایەنە سیاسییەکان دەتوانن رۆڵێکی گرنگ ببینن لە ئازادکردنی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان و چارەسەرکردنی پرسی کورد.

بۆیە ئێمە وەک پارت و لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان، لەمیانەی ئەم لێدوانە هاوبەشەوە پشتیوانی خۆمان بۆ ئازادکردنی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەرببڕین، کە رێگە لەبەردەم چارەسەرکردنی دۆزی کورد و سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئارامی ناوچەکە دەکاتەوە.

ناوی پارت و لایەنە سیاسییەکان:

1.  حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان – لقی سلێمانی

2.  حزبی شیوعی کوردستان

3.  بزوتنەوەی گۆڕان

4.  پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

5.  کۆمەڵە، رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران

6.  تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان

7.  پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(PJAK)

8.  پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزیدییان (PADÊ)

9.  پارتی سەوزی کوردستان

 

 

س-ع

 

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

یەک کۆمێنت

  1. Английский поэт и сочинитель Хэзлитт Уильям говорил: “Ведущий войну с другими не заключил мира с самим собой”. А Вы непременно согласитесь с сиим выражением?

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *