لە نوێترین ئاماردا لەهەر سێ چاكسازیی سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان، ٣٠٧ ژن لەزیندانەكاندا هەن و ٦٧ منداڵیش لە گەڵ دایکیان لە زیندانەکاندان.
بەڕێوبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی و پاراستنی مافی مرۆڤ لەدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ تاڤگە عومەر، بە رۆژنامەی هاووڵاتیی راگەیاندوە: ئەو منداڵانە لەزۆربەی مافەكانیان بێبەشن، بەدڵنیاییەوە گەر بەوشێوەیە ژیان بەسەربەرن تاكێكی تەندروست دەرناچن و هەوڵدەدرێت گفتوگۆ لەگەڵ كەسوكاریاندا بكرێت بۆئەوەی وەریانبگرنەوە.
وتیشی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتیی و ئەنجومەنی چاودێریی نەوجەوانان لەهەرێمی كوردستان و دەستەی سەربەخۆیی مافەكانی مرۆڤ، چاودێری ئەو بابەتە دەكەن، گەربێت و لەلایەن كەسوكارییانەوە رەتبكرێنەوە ئەوا ئەو منداڵانەی تەمەنیان سەروو سێ تاچوار ساڵە لەناو چاكسازییەكاندا لەدایكیان جیادەكرێنەوە.