حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق، دەشڵێت، بوونی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عێراق بە داگیرکاری دادەنرێت و پێویستی بە هەڵوێستێکی تووند و یەکلاکەرەوە هەیە بۆ کۆتاییهێنانیان.

حسێن کەرکوکیی بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەى کوردستان، لەبارەی سەردانی ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و بوونی هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق رایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سوکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق، چونکە هێزەکانى ئەو وڵاتە بە چڕى بۆردوومانى خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن.

هەروەها ڕایگەیاند: بوونی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عێراق بە داگیرکاری دادەنرێت و پێویستی بە هەڵوێستێکی تووند و یەکلاکەرەوە هەیە بۆ کۆتاییهێنان پێیان.

ئەوەشی خستەڕوو، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە دەوڵەتی عێراق و ڕۆژانە ڕووبەڕووی بۆردوومانکردن دەبێتەوە، ئەمە جگە لە دامەزراندنی بنکەی سەربازیی لە ناو خاکەکەیدا، کە ئەمەش پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکەیە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، دەبوو هێزە سیاسییەکان ئەم سەردانە ڕەتبکەنەوە و هیچ ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک نەکردبا یان ملکەچی داواکارییەکانی نەبن.

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان وتیشی: دەبێت حکومەت و پەرلەمان بێدەنگ نەبن لەوەی کە دەوڵەتی تورک بە بیانووی ناڕاستەوە چیدەکات بۆ داگیرکردنی زەوی عێراقییەکان.دەوڵەتی تورک و ئەردۆغان بە ئاشکرا گەڕاندنەوەی پارێزگای موسڵ وحەلەب بۆ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەپێویست دەزانن.

 

هەروەها چێکی بکە

ماکرۆن و ئەوروپای مردوو

عادل عوسمان دوای چەند دەیە لە شەڕو و سەدەیەک لە هەژمونیەتی ئەوروپا بەسەر جیهاندا، واتە …