“زیاتر لە ٢٥ ژن و منداڵ دەستدرێژیی سێکسییان کراوەتەسەر”

ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار رایگەیاند، تاوانەکانی دەستدرێژییکردنە سەر ژنان و منداڵانیان لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانیەوە، دیکۆمێنت کردوە و رەوانەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان؛ بەڵام ئەو رێکخراوانە بێدەنگن.

لەبارەی تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکرێگیراوەکانی بەرامبەر بە دانیشتوان و ژنانی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان، بەتایبەتیی لەم دواییانەدا کاتێک ئەندامی مەجلیسی ناوخۆیی ناحیەی جەندرێس زەکەریا بوستانیی و کوڕەکەی ناسر بوستانیی کچێکی منداڵیان فڕاند و دەستدرێژییان کردە سەری، لەوەبارەیەوە ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ئەلیف محەمەد بۆ ئازانسی هەواڵی هاوار  دوا.

ئاماژەی بەوەکرد، لە چوارچێوەی ئەم زنجیرە تاوانانەدا، بەرپرسانی تورکیا و سەرچەتەکانیان، دەستدرێژییان کردە سەر سێ مامۆستای قوتابخانەیەکی جەرابلوسی داگیرکراو. هەروەها سەرکردەیەکی “جەیش ئەلشەرقییە” هەڕەشەی دەستدرێژییکردن لە کچی هاووڵاتییەکی  ناوچەی جندیرێسی خوارو ئەکات ئەگەر پارەیان پێنەدات.

ئەلیف محەمەد رایگەیاند، ژمارەی ئەو تاوانانەی لە ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان ئەنجام ئەدرێن زیاترە لەوانەی کە بڵاوکراونەتەوە.

جەختی لەوەکردەوە: لە مانگەکانی تەمموز و ئابدا، چەتە بەکرێگیراوەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دەستدرێژیی سێکسییان کردوەتە سەر زیاتر لە ٢٠ ژن و پێنج منداڵی کچ.

ئەلیف لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی عەفرینیان کردوە بە شوێنی تاوان و ناوەندێک بۆ دروستکردن و دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر.

ئەو ئەندامەی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار راشیگەیاند، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوەکانی ژنان بێدەنگن بەرامبەر بە کردەوەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دژی ژنانی عەفرین و وتی: ئێمە، زۆربەی تاوانەکان کە کراون دیکۆمێنتمان کردوە و لە ڕێگەی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریاوە بۆ رێکخراوە نێودەڵەتییەکانمان رەوانە کرد، بەڵام دیاسان  هەر بێدەنگ بوون.” ئەلیف، داوای دەستوەردانی بەپەلەی کرد هەتا تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دژ بە ژنانی عەفرین و هەموو ناوچە داگیرکراوەکان، رابگیرێن.

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …