پیاوێک دوو ژنەکەی خۆی کوشت

هاتادێت دیارەی کوشتنی ژنان روو لەهەڵکشان ئەکات، لە گەڕەکێکی قەزای سۆرانی سەر بەپارێزگای هەولێر، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێک  هەردو هاوسەرەکەی کوشت.

ئەمڕۆ شەممە، وتەبێژی پۆلیسی قەزای  سۆران-شەماڵ دێواریی، راگەیاند، لە گەڕەکی کانی قەزای سۆرانی سەربە پارێزگای هەولێر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێک بە چەکی تاپڕ هەردوو هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە.

وتەبێژی پۆلیسی قەزای  سۆران وتیشی، لەبارەی رووداوەکەوە دەستپێکردوە بە لێکۆڵینەوە و ئەنجامەکانی بڵاوئەکەنانەوە.

هەتادێت دیارەی کوشتنی ژنان لەهەرێمی کوردستان روو لە زیادبوون ئەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا پەیوەندییدارەکان هەتا بئێستا بەشێوەیەکی جددی کاریان بۆ ئەوە نەکردوە دیارەکانی کوشتنی ژنان کەم بکەنەوە و کۆتایی پێبهێنن.

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …