سلێمانی؛ چلەی ماتەمینیی شەهیدان یوسرا دەروێش و لێمان شوێش بەڕێوەچوو

لە شاری سلێمانی مەراسیمی چلەی ماتەمینیی شەهیدان یوسرا دەروێش و لێمان شوێش، بەسەرپەرشتیی کەمپینی یەکڕیزیی ژنان  و نوێنەرایەتیی کۆنگرەی ستار بەڕێوەچوو، هاوسەرۆک و ئەندامانی تەڤگەری ئازادییش ئامادەی مەراسیمەکە بوون.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە، لە شاری سلێمانی-هۆڵی میلانۆ، لە ژێر دروشمی “شەهیدان خاوەنی راستەقینەی ئەم وڵاتەن” مەراسیمی چلەی ماتەمینیی ماتەمینیی شەهیدان یوسرا دەروێش و لێمان شوێش، بەسەرپەرشتیی کەمپینی یەکڕیزیی ژنان  و نوێنەرایەتیی کۆنگرەی ستار بەڕێوەچوو، تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی بەشداریی مەراسیمەکە بوون.

مەڕاسیمەکە بەخولەکێک وەستان بۆ وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ئازادایی کوردستان دەستی پێکرد.قەسیدەیەک خوێنرایەوە لە لایەن شەیما مەعروف، کە ئامادەیی کردبوو بۆ گیانی شەهیدان، تێیدا جەختی لەسەر قوربانیدانی شەهید یوسرا دەروێش و لێمان شوێش کردەوە بۆ پرسی ژنان و ڕۆڵ و پێگەیان لە ناو ڕیکخراوەکانی ژناندا.

چرۆ شوانیی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا هاتبوو: مێژووی خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان، بۆ بەدیهێنانی ماف و ئامانجە نەتەوەییەکان، پڕیەتی لە ناوی درەوشاوەی ژنانی تێکۆشەر و خاوەن ڕەنج و پێگە لە بزاڤی ڕزگارییخوازییدا، کە بە بەخشینی ساڵانێکی زۆر لە  تەمەنیان، مۆریان لە لاپەڕەکانی مێژووی پڕ سەروەریی گەلەکەمان داوە، ئەو شێوازی ژیانکردن و جۆرە  لە هەڵبژاردنی ڕێگە و  خەبات، بووەتە وانەیەکی کاریگەر بۆ تاکی ژنی کورد و هەموو ژنانی ئازادییخوازی نەتەوەکانی تر، یەک لەو ژنە تێکۆشەر و خاوەن پێگانە، هاوڕێ (لێمان شویش)  ناسراوە بە (رێحان)ە.

ئاماژەی بەوەشکرد: خەباتی لێمان شوێش بەتەنیا لە سنووری جوگرافیای ڕۆئاوای کوردستاندا نەمایەوە و ئەو سنوورانەی لە چاڵدێران و لۆزاندا داڕێژراون، بڕی و جێ پەنجەی لە خەباتی پارچەکانی تری کوردستان، بە تایبەتیش باشووری کوردستانەوە دیارە، بۆ جاری یەکەم لەساڵی 2005 تا 2008 واتە سێ ساڵ تێکۆشاو و هەموو هەوڵێکی بۆ هۆشیاری ژنان و کاڵکردنەوەی سنوورە دەستکردنەکان بوو. بۆ جاری دووەم لە ساڵی 2019   تا کۆتایی 2022 لە باشووری کوردستان لە بە ڕێوەبەرایەتیی کۆنگرەی ستار بوو و لەم نێوەندەدا خەباتی بۆ باشتر کردنی پەیوەندی و هەوڵی لێک نزیککردنەوەی  ژنانی ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان دەدا و لەم پێناوەشدا  حاوەن ڕەنج و ماندووبوونێکی زۆرە.

ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی جەختی لەوەشکردەوە: هەڤاڵ لێمان دوای تێکۆشانێکی 38 ساڵەی پڕ لە هەرواز و نشێو و بێ سڵەمینەوە،  لەسەر ڕێبازی  تێکۆشان و دژ بە هێڵی خیانەت و  پارچەگەرایی، تێکۆشا و تا دوا ساتی تەمەنی لەسەر ڕێباز و باوەڕەکەی ماندووبوونی نەناسی و بۆ ساتێکیش بێ بڕیار نەبوو.

 

هەروەها چێکی بکە

سارا رەزا: فیکری رێبەری گەلی کورد رزگارییی ژنان دەچەسپێنێت

سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، باسی لە ئەزموونی ناسینی بزوتنەوەی ئازادایی کوردستان و …