ژنێک لە سلێمانی کوژرا

لە شاری سلێمانی ژنێک بە چەقۆ لێی ئەدرێت و بە سەختیی بریندار ئەبێت، بەڵام لە دوای ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانەکرا گیانی  لەدەست دا.

ئەمڕۆ سێ سەممە، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی پۆلیسی شاری سلێمانی سەرکەوت ئەحمەد، رایگەیاند، ژنەکە تەمەنی ٢٧ ساڵە و دایکی سێ منداڵە، لە گەڕەکی هووانەی شاری سلێمانی بووە، لەدوای ئەوەی بە برینداریی ئەگەێندرێتە نەخۆشخانەی شار، لەبەر سەختیی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، شوێنەواری لێدانی چەقۆ بە جەستەی ژنەکەوە هەبووە، بەڵام هێشتا وردەکاریی رووداوەکە بە تەواوی نازاندرێت. هەروەها لەبارەی رووداوەکەوە دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە.

 

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …