هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی تێكۆشەر و ڕەنجدەر پیڕۆزبێت بە درێژای مێژوویەكی هەزاران ساڵە، ژنان ڕوبەڕووی توندوتیژیی، بێ مافی، دەستدرێژیی و هەڵاواردن و پەڕاوێز خستن و هێرشە جیاوازەكان بوونەتەوە تا ئاستی قڕكردن و كۆمەڵكوژیی. لە سەدەی نۆزدەیەمدا ڕۆژی هەشتی مارس وەكو ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕەنجدەر دیاری كرا بەهەوڵ و پێشەنگایەتیی …
بینینی زیاتر »‘بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، ئێستا بووین بە هەزاران’
ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە سوڵتان محمەد ئیزۆ وتی: “بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، لە ئێستادا بە هەزاران ژن لە هەموو گۆڕەپانەکاندا خەبات دەکەن.” سوڵتان محمەد دایکی شەهید و ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە ئاماژەی بەوەدا لە ساڵانی پێشودا لە بەر نەریتی کۆمەڵگا کە لەلایەن دەسەڵاتداری پیاوەوە بەڕێوە دەبرا، ژنان نەیاندەتوانی …
بینینی زیاتر »‘ژنان نیوەی کۆمەڵگە نین، ئاڕاستەکاری سەرجەمی کۆمەڵگەن’
میدیا عبدوڵا، چالاکوانی بواری ژنان و مافی مرۆڤ، لەبارەی ژنان و گرنگییان لە ناو کۆمەڵگەدا وتی: “لەڕاستییدا ژنان نەک نیوەی کۆمەڵگەن، بەڵکو ئاڕاستەکاری سەرجەمی کۆمەڵگەن و پەروەردەکاری نەوەی داهاتوون.” میدیا عەبدوڵا، چالاکوانی بواری ژنان و مافی مرۆڤ، لەبارەی ئازادیی ژنانەوە قسەیکرد و وتی: “ئازادیی ژنان ئازادیی فیکر و ویژدان و …
بینینی زیاتر »لە شوێنی تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان تاجە گوڵینە دانرا
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ـی مارسدا، ئەمڕۆ، لە شوێنی تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان ئاکارسەل بە ئامادە بوونی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی تاجە گوڵینە دانرا. ئەمڕۆ یەک شەممە، لە شاری سلێمانی – گەڕەکی بەختیاریی ژنانی ئازادییخواز لەو شوێنەی ناگیهان ئاکارسەل ناسراو بە زیلان تیرۆرکرا تاجە گوڵینەی وەفا دانرا. بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” بەرەو …
بینینی زیاتر »“خەڵک لە مافەکانی خۆی بێتەدەنگ دەسەڵات ناتوانێت خۆی بگرێت”
خانەوادەی جیهان تەهای مامۆستای تیرۆرکراو، دەربارەی کەیسەکە دەڵێن: “کەیسی مامۆستا جیهان کەیسێکی گشتییە، لەسەر قسەی حەق لە پێناو میلەتەکەی تیرۆرکرا، ئەم کەیسە بێدەنگیی لێ ناکرێت، تا ببێتە دەرس بۆ دەسەڵاتی دیکتاتۆری باشووری کوردستان. ئێستاش ڕووداوی تیرۆرکردنی مامۆستا جیهان بووەتە ڕووداوێکی جیهانیی و خێزانەکەی لە ڕێگەی وڵاتانی دیکەوە هەوڵ دەدەن تا …
بینینی زیاتر »“پێویستە چالاکییەکانی ژنان لە شەقامدا ئەنجام بدرێت”
داکۆکیکارێکی مافەکانی ژنان رایگەیاند، ڕێکخراوەکانی ژنان و ژنانی داکۆکیکار لە مافەکانی ژن پردێکن لە نێوان دەسەڵات و هاوڵاتیاندا، ئەرکیان گەیاندنی گرفتەکانی هاوڵاتیان و کۆمەڵگەیە بە دەسەڵاتداران و چارەسەرکردنیان، وتیشی، چالاکییەکان تەنها لە ڕۆژی جیهانی ژنان و دوو هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئەنجام دەدرێ و لە کاتێکدا پێویستە هەموو کاتێک ژنانی چالاکوان چالاکیان …
بینینی زیاتر »ئەنجامنامەی وۆرک شۆپی شەنگال: فیکری ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو عێراق بڵاودەبێتەوە
وۆرک شۆپی ژنانی ئێزدی و عەرەب ڕاگەیاندرا دەسپێشخەرییەکی هاوبەش ڕادەگەیەنن بۆ بڵاوکردنەوەی فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تەواوی موسڵ و عێراق. وۆرک شۆپی تەڤگەری ژنانی ئێزدی (تاژێ) و مەجلیسی ژنانی عەرەبی شەنگال بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ئەنجامنامەیەکی ٥ خاڵی …
بینینی زیاتر »“ژنان دەتوانن کاریگەرییەکی باشیان لە سیستمی حکومڕانیدا هەبێت”
ئامینە ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگە و ئەندامی تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکانە، باسی لە سەرکەوتن و کاری ژنان کرد، کە دەتوانن گۆرانکاری بکەن و کاریگەرییان لەسەر سیستمی حکومرانی هەیە. ئامینە ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگە و ئەندامی تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکانە، تا ئێستا ١١٥ خەڵاتی لە بوارە جیاوازەکاندا وەرگرتووە، وەکو ژنێک لە هەموو بوارەکان …
بینینی زیاتر »“کوردستان بووەتە چەقی ململانێی داگیرکاران بۆیە پرسی کورد ونە”
شاناز هیرانیی، نووسەر و وەرگێڕ، دەربارەی دۆخی ژنان و بەردەوام تیرۆرکردنی ژنی ئازادییخواز ئاماژە بەوەدەکات بە شێوەیەکی گشتیی دۆخەکە لە بارێکی نا ئارامدایە و هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سیاسیی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، تا ئێستا ئەم کۆمەڵگەیە نەیتوانیوە لەو کولتوور و ئەقڵیەتە بچێتە دەرەوە، کە پێی وایە ژن دەبێت هەمیشە ببێتە قوربانیی …
بینینی زیاتر »“دوژمنی ئێمە لە هەرشوێنێک ژنێکی ئازاد هەبێ تیرۆری دەکات”
ئەندامێکی دەستەی بەڕێوبەری تەڤگەری ئازادیی باس لە تیرۆرکردنی ژنە چالاکوانە سیاسییەکەی کەرکوک دەکات و رایدەگەیەنێت، دوژمنی ئێمە لە هەرشوێنێک ژنێکی ئازاد هەبێ تیرۆری دەکات و جەختیکردەوە: لە بەرامبەر تیرۆر و کوشتنەکان ژنانی ئازاد، زیاتر گوڕ بە تێکۆشان دەدەن. سارا رەزا ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لەبارەی تیرۆرکردنی ” …
بینینی زیاتر »