پێنج کەس بەهۆی فڕاندنی کچێکەوە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانیی رایدەگەیەنێت، بەهۆی فڕاندنى کچێکەوە، پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:” دوای ئەوەی هاوڵاتییەك ئامادەی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین بوو و سكاڵای تۆماركرد كە كچەكەی دیار نەماوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر شوێنی تۆمەتباران دۆزرایەوەو توانرا سەرجەمیان كە پێنج تۆمەتبارن دەستگیربكرێن كە كچێكیان ڕفاندبوو“.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردوە:”لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران ژ،أ،أ لەدایكبووی (2004 ه،ی،ح لەدایكبووی 1999/ ش،ع،م لەدایكبووی 2001/ ر،ر،أ لەدایكبووی 2003/ پ،ج،ح لەدایكبووی 2002) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 421 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە“.

ئەوەشی خستەڕوو:” دوای تەواوكدنی ڕێكارە یاساییەكانیش، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر كچەكە ڕادەستی كەسوكاری دەكرێتەوە“.

 

هەروەها چێکی بکە

سارا رەزا: فیکری رێبەری گەلی کورد رزگارییی ژنان دەچەسپێنێت

سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، باسی لە ئەزموونی ناسینی بزوتنەوەی ئازادایی کوردستان و …