بەیاننامە

سلێمانیی ھیچ کات سەری بۆ ھیچ ستەمکار و داگیرکەرێک شۆڕناکات

سلێمانیی ھیچ کات سەری بۆ ھیچ ستەمکار و داگیرکەرێک شۆڕ نەکردوە و ناکات ھێرشی فڕۆکەی درۆنی داگیرکەران، بۆسەر ھێزەکانی دژەتیرۆر لەکاتی مەشق و راھێنان لە فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی ناحیەیەی عەربەت-ی سەربە پارێزگای سلێمانیی، ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و ھەڵوێستێکی دوژمنکارانە و رقاوییە لە بەرامبەر ئەوھێزە تۆکمەیەی ھەرێمی کوردستان کە ڕۆڵێکی گرنگ و …

بینینی زیاتر »

هێرشەکانی ئەمڕۆی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی و تیرۆرکردنی ئەندامێکی کەنەکە، نیشانەی پیلانگێڕییەکی هەرێمییە

هێرشەکانی ئەمڕۆی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی شاری سلێمانی و تیرۆرکردنی ئەندامێکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان لە شاری هەولێر نیشانەی پیلانگێڕییەکی هەرێمییە دژی پرسی کورد. هەر دەستکەوت مافێکی نەتەوەی کە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بە شۆڤێنیتر عەقڵ و فاشیستترین سیاسەت لە سەر گەلی کورد پەیڕەو دەکەن بە تایبەتی دەوڵەتی تورکیا کە بە سیاسەتی نکۆڵی و …

بینینی زیاتر »

نا بۆ پەردەپۆش کردنی شکستەکان بە گێچەڵ و ئاژاوەگێڕیی

نا بۆ پەردەپۆش کردنی شکستەکان بە گێچەڵ و ئاژاوەگێڕیی بەهاتنی هاکان فیدان و دانیشتن لەگەڵ حکومەتی عێراق، ئەیانەوێ عێراقیش پەلکێشی شەڕ بکەن و پارتیی دیموکراتیی کوردستانیش بە ناوی پاسەوانی سنورەوە ئەم پیلاگێڕییە دژی گەریلاکانی ئازادیی جیبەجێ دەکات. ‎لای هەمووان ئاشکرایە لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوو، دەسەڵاتی کوردیی لە باشوری کوردستان …

بینینی زیاتر »

بۆ ڕایگشتیی ڕایدەگەیەنین دوور و نزیک ئەو کردەوەیە پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییە

بۆ ڕایگشتیی ڕایدەگەیەنین دوور و نزیک ئەو کردەوەیە پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە نییە و کەسی ناوبراویش هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە پارتی لە ئەنجامی شکستی خۆی لە بەڕێوەبردنی هەرێمدا، دەیەوێت بە سیناریۆ و پاساو هێنانەوە ناڕەزایەتی و بایکۆتی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە لاڕێدا ببات. لە دوای هاتنی …

بینینی زیاتر »

بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی ئەنجومەنی هەرێمی كەركوك

بۆ خەڵكی كەركوك، بەتەواوی پێكهاتە و لایەنە سیاسیی و كەسایەتیی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیی و داموودەزگا ئەمنییەكان. ئەوەی لە كەركوك ڕوو دەدات، ئەگەر زوو پێشی لێ نەگیرێت و بە ئاشتییانە چارەسەر نەكرێت، دەبێتە فیتنە و شەڕوو ئاژاوە و پێكدانانی تائیفیی و نەتەوەیی بەدوای خویدا دەهێنێت و شارەكە بەر بەوێرانە و …

بینینی زیاتر »

بەلاغی کۆتایی کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

بەلاغی کۆتایی کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لە بەرواری ٢٥-٨-٢٠٢٣ کۆبوونەوەی ئاسایی دەستەی بەرێوەبەرایەتی، بە ئامادەبوونی ھاوسەرۆکانی گشتیی و دیوانی سەرۆکایەتی کۆنگرە و  ھاوسەرۆکی ھەرێمەکان و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەکەدا باس لە چەند تەوەرێکی  گرنگ کرا، ھەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی سیاسیی جیھان و ناوچەکە و عێراق و …

بینینی زیاتر »

دەستەی ژن لە تەڤگەری ئازادیی: پێویستە دامودەزگا نێونەتەوەییەکان بێدەنگ نەمێنن

ڕۆژی پێنجشەممە 23/8/2023 کاتژمێر ٥ی ئێوارە، دەوڵەتی تورکیای فاشیست لە قامشلۆ_عامودا بە هێرشی ئاسمانی (درۆن) ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج. کە تایبەت بە دەزگای میدیایی ژن تیڤی بوو. لە ئەنجامدا شەهید و برینداری لێکەوتەوە. ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورک لە ناوچەکەدا ئەنجامی دەدات، لە دیاردەوە بوونەتە هەمیشەیی، گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار و ڕاستەوخۆ ژیانی …

بینینی زیاتر »

ئەنجامنامەی کۆنگرەی یەکەمی رێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە ئەوروپا

ئەنجامنامەی کۆنگرەی یەکەمی رێکخستەنەکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان   لە ئەوروپا   ئاشکرایە بارودۆخی ناوچەکە و جیهان، لە ناجێگیریی سیاسیی و کۆمەڵایەتییدایە، شەڕێکی گەورە بەڕێوەدەچێت، دۆخێکە مرۆڤایەتیی لەبەردەم هەڕەشەیەکی ترسناکی ژیان کردن ڕاگرتووە، ئەم هەلوومەرجە گەلێک هەستیار و چارەنووس سازە. ڕۆژهەڵاتی ناوین و ناوچەکەمان چەقی قورسایی ئەم ناکۆکیی و بەریەک کەوتنەیە، …

بینینی زیاتر »

دەبێت نەتەوە یەکگرتووەکان و عێراق رێز لە ئیرادەی ئازادی ئێزیدییەکان بگرن

لە نۆ ھەمین ساڵەی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکاندا، دەبێت نەتەوە یەکگرتوەکان و حکومەتی عێراق، رێز لە ئیرادەی ئازادی ئێزیدییەکان بگرن. ٩ ساڵ لەمەوبەر لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، ھێزی تاریک و رەشەکوژیی داعش، بە ھاوکاریی دەوڵەتی ئەکەپە و ھاوکارە ئاشکرا و نھێنییەکانی، ھێرشی سەر شەنگال و گوند و ناوچەکانی ئێزیدییەکانیان کرد. ھێزەکانی پارتیش …

بینینی زیاتر »

تورکیا ئاوی لە ٤٥٠ گوند و شارۆچکەی رۆژئاوای کوردستان گرتووەتەوە

دەوڵەتی تورکیا، ئاوی خواردەنەوەی لە ٤٥٠ گوند و شارۆچکە و کامپ، لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان گرتووەتەوە. پارێزگای حەسەکە، لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا هەڵکەوتووە، شەش ناحیەی ھەیە و سەنتەری شارەکە ٢٥ گەڕەکی ھەیە و ژمارەی دانیشتوانەکەی  نزیکەی یەک میلیۆن کەسە. سێ کامپی ئاوارەکان لە پارێزگاکەدا هەیە، کە نزیکەی ٥٠ ھەزار …

بینینی زیاتر »