رۆژنامە عەرەبییەکان: کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سارد ئەبنەوە بەڵام کۆتایی نەهاتووە

لە ژمارەی ئەمڕۆدا رۆژنامە عەرەبییەکان، ئاماژەیان بە گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوە و باسیشیان لە دۆخی سوریا و دۆخی سودان و لیبیا-ش کردوە.

رۆژنامەی “ئەلعەرەب”ی لەندەنیی، لەگەڵ گۆڕانکارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەبارەی کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نووسییویەتی: لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرەڕای هەوڵەکانی لایەنە نەیارەکان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەتایبەتییش لە دۆسیەی سوریادا هێشتا بەرەکانی شەڕ گەرمە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای شکستی شێوازی سزاکان و دابڕانی نێودەوڵەتیی بۆ رووخاندنی ئەسەد یان ناچارکردنی بە گۆڕینی سیاسەتەکەی، ئیمارات و سعودییە هیوادارن بەشدارییکردنی ئەسەد سوودی هەبێت. سەرەڕای گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەسەد، هەوڵەکانی ئیمارات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بەڕێگەی دیکە پەیوەندییەکانی  دیکە بەردەوام بوو. دیارە مەبەست لەو هەوڵانە چارەسەرکردنی ناکۆکیی نییە، بەڵکو خزمەتکردنی ئەسەدە.

رۆژنامەکە ئەوەش ئەخاتەڕوو، نزیکبوونەوەی عەرەبەکان بە سەرکەوتن دادەنرێت بۆ ئێران و رووسیا کە پاڵپشتی ئەسەد دەکەن. ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران  هیوای خواست لە ڕێگەی هاوکاریی ئابوورییەوە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ دیمەشق بەهێزتر بکات.

هەروەها لە هەمان کاتدا هیواکان کە بۆ کەمبوونەوەی گرژییەکانی ئێران و سعودیە، ببێتە هۆی کۆتایی هاتنی شەڕی یەمەن. هەروەها گریمانەی ئەوەئەکرێت کە بەخشین و وەرگرتن لە نێوان سعودییەکان و حوسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیی ئەکرێن و بەشی باکووری وڵات و سینای پایتەختیان کۆنترۆڵ کردووە، ئاگربەستەکە درێژتر بکاتەوە.

“ئەمریکا سزای ئەو لایەنانە دەدات کە ئاگربەست لە سودان پێشێل ئەکەن”

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسێت لەبارەی شەڕی سودان نووسییویەتی: “دوێنێ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوانەی پابەند نەبوون بە ئاگربەستی ٧ رۆژە لە سودان، بە ناوبژیوانی سعودییە-ئەمریکا، سزا ئەدرێن. راشیگەیاند کە هاوکاریی دیکە پێشکەش ئەکرێن و ئەنێردرێت بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی شەڕی هێزە چەکدارەکانی سودان و هێزەکانی پشتیوانیی فریاگوزاریی کاریگەرییان لەسەر بووە.

هێمای بۆ ئەوەشکردوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە خەرتوم پەیامێکی بینراوی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەدا جۆن بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندوە کە ئامانج لە ئاگربەستەکە گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاریی و ژێرخانی سەرەتاییە کە لە ئەنجامی شەڕەکەدا وێران بوون. بلینکن هۆشداریی دا و رایگەیاند، ئەگەر ئاگربەستەکە پێشێل بکرێت، ئەو کەسانەی پێشێلی ئاگربەستەکەیان کردوە بە شێوازی جیاواز سزا ئەدرێن.

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەمنیی لە شاری تێرابلوس بەڕێوەئەچێت:

رۆژنامەی ئەلئیتیحادی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیی، هەروەها لە پێوەندیی لەگەڵ دۆخی لیبیا نووسیویەتی: “ئەمڕۆ، کۆبوونەوەیەکی داخراوی ئەندامانی لیژنەی سەربازیی هاوبەشی لیبیا (5+5) و گرووپی کاری ئەمنیی کە لە کۆنگرەی بەرلین دروست بوو”. لە شاری تێرابوس بەڕێوەدەچێت. بڕگەکانی ئاگربەست و یەکخستنی دامەزراوە سەربازییەکان و دروستکردنی هێزێکی هاوبەش کە ئەرکی دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوو ئەبێت، تاوتوێ ئەکرێن.

بەرپرسانی لیبیا بە ئیتیحادیان راگەیاندوە، لەبەردەم لیژنەی سەربازیی هاوبەشدا، چالاککردنی ئەو رێککەوتنانە هەیە کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ لە جنێڤ واژۆکراون، بەتایبەت دۆسیەی دەرکردنی تیرۆستان و چەکدارە بیانییەکان لە وڵاتدا”.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …