لە نزیک بوونەوەی  یادی راپەڕیینی ‘ژن، ژیان، ئازادیی’ ژنانی چالاکوان لە ئێران دەستگیرکران

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی راپەڕیینی “ژن، ژیان، ئازادیی”، ھێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ئێران گوشارەکانیان بۆ سەر چالاکوانانی مەدەنیی، سیاسیی و بەتایبەتی ژنان چڕ کردوەتەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەک ژنە چالاکوانیان دەستگیر کرد.

سەرچاوەکانی ھەواڵی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، دوێنێ ھێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە شارەکانی تاران، ڕەشت، فومەن، بەندەرئەنزەلی و لاھیجان ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ژمارەیەک لە چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان و دەستەبەسەریان کردون و بەرەو شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانە، زۆربەی ئەو ژنە چالاکوانانەی دەستگیر کراون، خەڵکی شاری ڕەشت-ن و ناوی بەشێک لە دەستگیرکراوان بەم جۆرەیە: زەھرا و زوھرە دادرەس، کە ھەردوکیان خۆشکن، جێلوە جەواھێری، مەتین یەزدانی، فرو‌غ سەمیع نیا.

ھاوکات لە شاری لاھیجانیش، ھەریەک لە شیوا شاە سیاە و واحیدە خۆش سیرەت و لە بەندەر ئەنزەلیش یاسەمین حەشدەری و لە شاری فومەنیش نگین ڕەزایی و لە تارانیش ئیلاھە عەسکری، لە لایەن ھێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

ھەندێک لە ژنە چالاکوانانە پێشتریش لە لایەن ھێزەکانی دەوڵەتەوە چەندین جار دەستگیر کرابوون.

لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢، دوای کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسی ئەخلاق لە تاران، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوان کە بە راپەڕیینی ‘ژن، ژیان، ئازادیی’ ناسراوە، رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتەوە و لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی دەستپێکردنی ئەو راپەڕیینە، گوشارەکانی ھێزەکانی دەوڵەت بۆ رێگری لە خۆپیشاندان و چالاکییە ناڕەزایەتییەکان زیادی کردووە.

هەروەها چێکی بکە

سارا رەزا: فیکری رێبەری گەلی کورد رزگارییی ژنان دەچەسپێنێت

سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، باسی لە ئەزموونی ناسینی بزوتنەوەی ئازادایی کوردستان و …