ته‌ڤگه‌ری ئازادیی مۆدێلی هاوسه‌رۆکایه‌تی له به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆیدا به‌بنه‌ما وه‌رده‌گرێت. ئه‌م مۆدێله وه‌کو ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌و مۆدێله سه‌رۆکایه‌تییه‌یه که له‌سه‌ر بنه‌مای ناوه‌ندێتیو تاکڕه‌وی دروست کراوه. له رێگه‌ی ئه‌و مۆدێله‌وه هه‌وڵ ده‌دات ناوه‌ندگه‌رایی تاک‌و چه‌مکی ده‌سه‌ڵاتگه‌راییو پیاوسالاری له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا تێپه‌ڕێنێت.
هاوسه‌رۆکان:
1 ـ له ژنێک‌و پیاوێک پێک دێن، له کۆنفرانسى هه‌رێمه‌کان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
2 ـ ئه‌رکیان چاودێریکردن، رێنماییدان‌و به هه‌ماهه‌نگى کارکردنه له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ش‌و گۆڕه‌پانه‌کانى خه‌باتى هه‌رێمه‌که‌یان.
3 ـ دوو مانگ جارێک به راپۆرت به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى ده‌بێت و مانگى جارێکیش به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى کارگێڕى ده‌که‌ن. کۆبوونه‌وه له لایه‌ن هاوسه‌رۆکى هه‌رێمه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌کرێت.
4 ـ ئه‌رکداره له گه‌یاندنى ئه‌نجامى کۆبوونه‌وه‌کان، چاودێرى رێنمایه‌کانى‌و بڕیار‌و پلانه‌کانى کۆبوونه‌وه‌کان ده‌کات بۆ جێبه‌جێکردنیان.