تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە گفتوگۆیان کرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری سلێمانیی، شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان کە پێکهاتبوون لە رەحمان رەسوڵ بەرپرسی دەستەی دبلۆماسیی تەڤگەری ئازادیی، چرۆ شوانیی هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانیی تەڤگەری ئازادیی، ئەبوبەکرد مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی، سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد و لەلایە  قادر شوانیی سکرتێری حیزبەکە و شاندێکەوە پێشوازییان لێرا.

هەردوولا لەسەردانەکەدا، گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، جەختیان لە هەماهەنگیی و بردنە پێشەوەی پرسە دیموکراتیی و نیشتمانییەکان کردەوە.

هەروەها ئاماژەشیان بەوەکرد، کە پێویستە بەردەوامیی بە پەیوەندییەکانی هەردوولا بدرێت.

هەروەها چێکی بکە

كاروبارە تەندروستییەكانی هەرێمی کورستان بووە بە بازرگانیی

ئەبوبەكر مەجید سیستەمی تەندروستیی بابەتێکی گرنگە بۆ مرۆڤ، بە درێژایی مێژوو مرۆڤ لە گەڕاندابووە بۆ …