تەڤگەری ئازادیی لە کەرکوک: هاتنی ئەردۆغان واتا هاتنی شەڕ 

تەڤگەری ئازادیی لە هەرێمی کەرکوک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاند، هاتنی ئەردۆغان واتا هاتنی شەڕ، دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لە ئاستی ئەو تاوان و کۆمەڵکوژییانەی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نەبێت، داواش لە حزبە سیاسییەکان دەکەین لە دژی هەڵوێستەکانی پارتی و دەوڵەتی تورک بووەستنەوە.

ئەمڕۆ، ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە بارەی سەردانی ئەردۆغان سەرۆکی دەوڵەتی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کودستان لە شکرکێشییە داگیرکارییەکانی بۆ سەر ئەو دەوڵەتە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی سازدا.

 

عومەر حسێن، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری تەڤگەری ئازادیی کوردستان رایگەیاند، پێشوازیی کردنی لەلایەن هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم لە شەڕانگێزیی کەسێکی وەک ئەردۆغان شەرمەزار دەکەین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ٣٦ساڵ پێش ئێستا حکومەتی پێشووی عێراق کۆمەڵکوژییەکی گەورەی دژی گەلی کورد ئەنجامدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاستی ئەو تاوانە گەورەیە بێدەنگ بوون، ئێستاش هەمان کۆمەڵکوژیی بەدەستی ئەدرۆغان ئەنجام دەدرێت، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەم سڕینەوە و جینۆسایدەی گەلی کورد قبوڵ نەکرێت، بەڵام تا ئەم ساتەش لێی بێدەنگن.

 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم جۆرە دانیشتن و ڕێکەوتنانە شەرمەزار دەکەین، ئەم ڕێککەوتنانە دژی سەرجەم دانیشتوانی عێراقە بە کورد و عەرەب و تورکمان و کلد و ئاشوورییە، هاتنی ئەردۆغان دەستکەوت نییە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.

 

وتیشی، بەداخەوە ئەمڕۆ پارتێکی کوردیی، بە هاوکاری لەگەڵ ئەردۆغاندا ئامادەکاری دەکات بۆ وەها شەڕێک، ئەردۆغان دەزانێت بەبێ ئامادەبوونی عێراق و پارتە کوردییەکانی وەک یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ناتوانێت ئەم شەڕە بکات، چەندین ساڵە بە هەموو توانای خۆی لەم شەڕەدایە بەڵام ئەنجامی نەبووە، ئێستا بە شێوەیەکی نوێ دەیەوێ ئەنجامی هەبێت، بە بەشداری پێکردنی حکومەتی عێراق و هێزە کوردییەکان، دەیەوێت یەکێتیی گەلی کورد تێک بشکێنێت.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، پێویست بوو ئەمڕۆ بە هەزاران هاوڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەبەرامبەر شەرمەزارکردنی هاتنی ئەردۆغان هەڵوێستیان هەبوایە، بەپێی زانیارییەکانی ئێمه لە بەغداد و چەند شوێنێکی دیکە هاتنی ئەردۆغان شەرمەزار دەکرێت.

 

راشگەیاند: داوا لە حیزبە کوردییەکان دەکەین بەرامبەر بە هاتنی ئەردۆغان هەڵوێستیان هەبێت، بەرامبەر بەو هەڵوێستانەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بێدەنگ نەبن، هەروەها داوای لە ڕاگەیاندنەکان کرد بە گرنگییەوە لەم بابەتە بڕوانن.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …