لە ئاههنگێكی هاوسهرگیریی له قهزای حهمدانییه له پارێزگای نهینهوا شەوی رابردوو، بههۆی كهوتنهوهی ئاگرێكهوه ١١٥ كهس گیانیان لەدەستدا و ٢٠٠ كهسیش بریندار بوون. زانیارییهكان ئەوە ئەخەنەڕوو، بههۆی ئهو ئاگره كه بەهۆی یارییه ئاگرییهكان و مۆمهكانی ناو هۆڵهكهدا له هۆڵی ئیبن ههیسهم كهوتهوه لە قەزای حەمدانییە، ئاههنگی هاوسهرگیرییهكهی قەزاکە بوو بەشیوەن. …
بینینی زیاتر »لەسەرانسەری عێراق ژنان بۆ ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجالان نامە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان دەنێرن
ژنان لە سەرانسەری عێراقەوە، بۆ ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان نامە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان دەنێرن و داوادەکەن ژنانی ئازادییخواز بەرامبەر بەو تاوان و گۆشەگیرییە سەختەی سەر ڕێبەر ئۆجالان بێدەنگ نەبن. لە ١١ی نیسانی ئەمساڵ، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان “ڕژاک”، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی “مافی هیوا بۆ ڕێبەر ئۆجالان”، هەڵمەتێکی نامە ناردنی بۆ …
بینینی زیاتر »پەرلەمانتارێکی پێشوو: تورکیا لاوازیی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی لە عێراق دەقۆزێتەوە
پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق رایگەیاند، تورکیا سود لە نەبوونی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی عێراق وەردەگرێت و بەردەوامە لە بۆردومانکردنی خاکەکەی. غالب محەمەد پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، پەکەکە لە ناوچەی قەندیل و ناوچەکانی دیکەی ناو تورکیادا ئامادەیە، نەک لە عەربەت لە پارێزگای سلێمانیی، بۆچیی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵییەکەی لەلایەن لایەن تورکیاوە بۆردومان بکرێت. …
بینینی زیاتر »هەسەدە هەوڵەکانی ئەنجامدانی هێرشێکی نوێی لە دێرەزوری پوچەڵکردەوە
هەسەدە هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی نوێی گرووپە چەکدارەکانیان بۆ سەر رۆژهەڵاتی دێرەزور پوچەڵکردەوە. ئاژانسی هەواڵی هاوار، لە زاری سەرچاوە مەیدانییەکانی هەرێمەکەوە رایانگەیاند، هەسەدە درەنگانی شەوی رابردوو هەوڵێکی دزەکردنی گرووپە چەکدارەکانیان، لە رۆژئاوای رووباری فوراتەوە، بەرەو هەرێمەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزور شکست پێهێناوە و لە ئەنجامدا دەیان ئەندامی ئەو گرووپە چەکدارانە کوژراون و …
بینینی زیاتر »چرۆ شوانیی: دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان هیچ باکێکیان نییە
ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی لەبارەی بایکۆتی مامۆمۆستایان و فەرمانبەران رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان هیچ باکێکیان نییە، نایانەوێت کێشەی مووچە چارەسەر بکەن و چارەسەرییش ئەوەیە هاووڵاتییان فشارێکی توند بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم. چرۆ شوانیی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگە کوردستان بە ماڵپەڕی تەڤگەری ڕاگەیاند:بایکۆت شێوازێکە لە شێوازەکانی داواکاریی یاخود …
بینینی زیاتر »کژار لە بارەی دەستگیرکردنی ئەندامێکیانەوە رایگشتیی ئاگادار دەکەنەوە
کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار)، لە بارەی دەستگیرکردنی ئەندامێکیان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، رایگشیی و نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتەتییەکان ئاگادار دەکەنەوە. ئەمڕۆ سێ شەممە، کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) راگەیاندراوێکی لەماڵپەڕی خۆی بڵاوکردەوە و تیاید هاتووە: ” بۆ ڕای گشتی، ڕاپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ …
بینینی زیاتر »سەرۆک وەزیرانی عێراق: پێویست نییە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بمێننەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئێستا داعش مەترسیی نییە بۆ عێراق و پێویست نییە هێزەکانى هاوپەیمانان لە وڵاتەکەد بمێننەوە. رۆژنامەى “زە ناشناڵ” چاوپێکەوتنێكی محەمەد شیاع سودانیى، سەرۆک وەزیرانى عێراقی بڵاوکردوەتەوە و سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە: بەهاى دۆلار پەیوەندیی بە چاکسازیی تایبەتەوە هەیە لە کەرتى بانکیی و دارایی وڵات و سەربارى لێکەوتە …
بینینی زیاتر »لە مانگێکدا لانیکەم ١٦٢ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون
لە مانگی خەرمانان (٢١ی ئاب تا ٢٢ی ئەیلول) لانیکەم ١٦٢ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون، هەر لەو مانگەدا ٢ کاسبکار کوژراون و شەش کۆڵبەریش بریندارکراون و چوار زیندانی کوردیش لە سێدارەدراون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاماری پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤی لە ماوەی مانگی خەرمانانی ئەمساڵ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە. مانگی …
بینینی زیاتر »چالاکیی ‘باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان’ کۆتاییهات
چالاکیی ‘باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان’ کە تیادا زۆر پەیام دران، دوای گفتوگۆ لەبارەی ‘کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک’ بە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادیی’، کۆتاییهات. چالاکیی “هونەریی، کولتوریی و سیاسیی” بە ناوی باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان’ بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر هونەرمەند، سیاسەتمەدار و ئەکادیمیست لە وڵاتانی جیاجیاوە لە شاری لۆزانی سویسڕا بەڕێوەچوو و دوای …
بینینی زیاتر »تەڤگەری ئازادیی تاکە لایەنیی سیاسیی هەرێمی کوردستان بوو ریفراندۆی رەتکردەوە و پرۆژەی چارەسەریشی پێشکەشکرد
شەش ساڵ بەر لەئێستا و پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، تاکە لایەنی سیاسیی هەرێمی کوردستان بوو، بەشێوەیەکی فەرمیی ریفراندۆی رەتکردوەو پڕۆژەی چارەسەریشی پێشکەشکرد و رایگەیاندبوو: ریفراندۆم نهك ههر ناتوانێ ئهم دۆخه چارهسهر بكات، بهڵكو مهترسییهكانی سهر باشووری كوردستان گهورتردهكات. تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە 13/8/2017 بە ٣٧ رۆژ …
بینینی زیاتر »