کژار لە بارەی دەستگیرکردنی ئەندامێکیانەوە رایگشتیی ئاگادار دەکەنەوە

کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار)، لە بارەی دەستگیرکردنی ئەندامێکیان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، رایگشیی و نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتەتییەکان ئاگادار دەکەنەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) راگەیاندراوێکی لەماڵپەڕی خۆی بڵاوکردەوە و تیاید هاتووە: ” بۆ ڕای گشتی، ڕاپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ”.

جەخت لەوە دەکاتەوە: “لە 10ی  گەلاوێژی ٢٧٢٣، یەک لە ئەندامانی ڕێکخراوەکەمان “کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”، بە ناوی “وریشە مورادی، بە کۆدی “جوانا سنە”، کە بۆ ئەنجامدانی چالاکی سیاسی و ڕێکخستنی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەبوو، لە نزیک شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە”.

ئەو رێکخراوەی ژنان ئاماژەی بەوەشکردوە: “لەم ماوەیەدا سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی هاوڕێمان وریشە مورادی، بۆ دامودەزگا ئەمنییەکان، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو دەست نەکەوتووە. ئەم پرسە نیگەرانی بنەماڵە و ڕێکخراوەکەمان، “کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کژار”ی سەبارەت بە دۆخی ناوبراو زیاتر کردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: “سەبارەت بە بێ سەروشوێنکردنی هەڤاڵمان جوانە سنە لە لایەن هێزەکانی سازمانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرپرسیار دەزانین لە دۆخ و گیانی هەڤاڵمان.

کژرا راشیدەگەیەنێت: “هەر بۆیە داوا لە ڕای گشتی و ڕاپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دەکەین کە ڕێوشوێنی پێویست سەبارەت بە بێسەروشوێنکردنی هەڤاڵ جوانا و “سیناریۆ سازی دامەزراوە ئەمنییەکان” لەدژی هەڤاڵمان بگرنەبەر.

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …