ھاوڵاتیانی بناری قەندیل خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتیان شەرمەزار کرد و داوایان کرد خەڵکی کوردستان به‌رۆحی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتییەوە، پیلانگێڕیی، داگیركاریی، فاشیزم و گۆشه‌گیری تێكبشكێنن.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیل ھاوڵاتیانی ناوچەکە لەدژی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ شوبات خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
شنیار ڕەسوڵ، وتاری کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان-ی خوێندەوە کە تیایدا هاتبوو: ٢٣ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گەلەکۆمەیەکی نێوده‌وڵه‌تی، به‌به‌شداریی ده‌یان ده‌وڵه‌ت، دژ به ڕێبه‌ری تێكۆشانی ئازادی، عەبدوڵا ئۆجالان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و پیلانگێڕییه نه‌گریسه، كه به به‌دیلكردنی ڕێبەر ئۆجالان له ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا گه‌یشته لوتكه‌ی دڕندەیی خۆی، تا ڕۆژی ئه‌مڕۆش به چه‌ندین شێواز به‌رده‌وامه و پیلانگێڕه‌كان سوورن له گه‌یشتن به‌ئامانجه نه‌گریسه‌كانیان.
وتارەکەی کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان باس لەوەش دەکات: ئه‌مڕۆ كه به‌نه‌فره‌ته‌وه یادی ئه‌و گەلەکۆمەیە ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌بینین كه هێشتا ئه‌و پیلانگێڕییه به‌رده‌وامه و ده‌خوازن گه‌لی كوردستان و بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كه‌ی له‌ناو ببه‌ن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ڕێبەر ئۆجالان، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان، به به‌رخۆدانی مێژوویی خۆیان هه‌م زه‌بری كوشنده‌یان له فاشیزم و داگیركاریی و گۆشه‌گیریی داوه، هه‌میش بوونه‌ته كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و جیهان.
کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان داواشیکرد، گەلی کورد به‌گشتی و باشووری كوردستان به‌تایبه‌تی به‌یه‌كه‌وه و به‌رۆحی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتییەوە، پیلانگێڕیی، داگیركاریی، فاشیزم و گۆشه‌گیری تێكبشكێنن و ڕێبەر ئۆجالان ئازاد بكه‌ن و كوردستان بپارێزین.