پەرلەمانتارێکی پێشوو: تورکیا لاوازیی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی لە عێراق دەقۆزێتەوە

پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق رایگەیاند، تورکیا سود لە نەبوونی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی عێراق وەردەگرێت و بەردەوامە لە بۆردومانکردنی خاکەکەی.

غالب محەمەد پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، پەکەکە لە ناوچەی قەندیل و ناوچەکانی دیکەی ناو تورکیادا ئامادەیە، نەک لە عەربەت لە پارێزگای سلێمانیی، بۆچیی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵییەکەی لەلایەن لایەن تورکیاوە بۆردومان بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نیشانەی پرسیار هەیە لەبارەی بۆردومانەکەی تورکیا بۆ سەر ناوچەی عەربەت، بەو پێیەی ئەو بۆردومانە بە بیانووی بوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە فڕۆکەخانەکە ئامانجدار بەکاردەهێنێت، بەڵام ئەمە ڕاست نییە، بەتایبەتیی کە ئەو هێزانە، لە حەسەکە لە چوارچێوەی خاکی سوریادا ئامادەییان هەیە.”

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، “عێراق سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی نییە، لەکاتێکدا دەسەڵاتداران پارەیەکی زۆریان هەیە کە دەتواندرێت بەکار بهێندرێت بۆ کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی بۆ پاراستنی ئاسمانی ناوچەکە، لەهەر سەرپێچییەک کە ئەگەری روودانی هەیە”.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …