تەڤگەری ئازادیی لەبارەی تیرۆکردنی سێ هاووڵاتی مەدەنیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

فاشیزمی تورک لە خوێنی کوردان تێرنابێت

جارێکی تر، دەوڵەتی تورکی رەگەزپەرستی دژ بە کورد، تاوانێکی دیکەی  ئەنجامدا.

شەھید کردنی ھاووڵاتیی “مزەفەر حسێن خدر” و ھەردوو کورەکەی بەناوەکانی “محەمەد” تەمەن ١٨ ساڵ  و “موبین” تەمەن١٣ ساڵ دانیشتوی گوندی کفرەدۆڵی قەزای حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕیین، لەسەر رێگەی خەلەکان-دوکان، کردەوەیەکی تیرۆریستیی قێزەونە و دژ بە ھەموو بەھا و ئەخلاقێکی مرۆڤایەتییە، کە لەلایەن دڕندەکانی ئەردۆغان، دژ بە ھاووڵاتییانی مەدەنیی لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام ئەدرێت.

دیارە حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان، خۆیان بە بەرپرسیار نازانن لە بەرامبەر خوێنی ھاووڵاتیی وڵاتەکەیان؛ ئەگینا لەوە پێشێلکاریی ئاشکراتر و دڕندانەتر ھەیە! باوک و دوو کوڕ، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن تورکیاوە بۆمبباران بکرێن و لە ئۆتۆمبێلەکەیاندا ببنە قەرەبروت! دەبێت ھەر کوردێکی خاوەن ویژدان، لە بەرامبەر ئەو رەشەکوژییەی تورکیا بێدەنگ نەبێت، بێدەنگیی و بێ ھەڵوێستیی دۆخەکە خراپتر دەکات و کەس ژیانی سەلامەت نابێت.

گرنگە ئەو راستییە لای ھەموومان ددانی پێدابنرێت،  تەنھا بە ئیرادە و رێکخستنی گەلەکەمان، تاکە رێگە ھەر ئەوەیە کە دەتوانرێت دوژمنان و سیخوڕە خۆفرۆشەکان بوەستێندرێن. دەبێت گەل خۆی بپارێزێت، خائینان و ھاوکارانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە، ریسوا و وڵاتبەدەر بکرێن.

با ھەموومان بەرۆحێکی کوردانەوە، خاوەنداریی لە خوێن و جەستەی  ھەڵقرچاوی شەھیدان “کاک مزەفەر، محمد، موبین”ی جوانەمەرگ  بکەین، ئێش و ئازاری ئەو رووداوە تیرۆرستییە جەرگبڕە  پێکەوە    ھەڵگرین.

رۆحیان شاد و ئارام بێت، ھەزاران دروود لە گیانی پاک و بێگەردیان.

نەفرەت و  سەرشۆڕیی بۆ دەوڵەتی فاشستی تورک  و خائین و خۆفرۆشان.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

٢٠٢٤/٩/٤

هەروەها چێکی بکە

لە سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپا تەڤگەری ئازادیی یاداشتی ناڕەزایی دابە بەڵوێزخانەکانی عێراق

 شاندەکانی تەڤگەری ئازادیی لە ئەوروپا، یاداشتی ناڕەزایی لە بارەی داخستی تەڤگەری ئازادیی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە …