عەمار حەکیم هەڵوێستی خۆی دەربڕی سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا. لە ڕاگەیەندراوێکیدا عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە ”بۆردوومان و هیرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورک لە کوردستانی عێراق قبوڵ ناکرێت، دەوڵەتان ڕێز لە سەروەریی خاکی عێراق بگرن. لە هەمان کاتدا شەوی ڕابردوو، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی ڕەتکردەوە و بە پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتەکەی ناویبرد.
س-ع