سەرۆک وەزیرانی عێراق: پێویست نییە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بمێننەوە  

سەرۆک وەزیرانی عێراق  رایدەگەیەنێت، ئێستا داعش مەترسیی نییە بۆ عێراق و پێویست نییە هێزەکانى هاوپەیمانان لە وڵاتەکەد بمێننەوە.

رۆژنامەى “زە ناشناڵ” چاوپێکەوتنێكی محەمەد شیاع سودانیى، سەرۆک وەزیرانى عێراقی بڵاوکردوەتەوە و سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاندوە: بەهاى دۆلار پەیوەندیی بە چاکسازیی تایبەتەوە هەیە لە کەرتى بانکیی و دارایی وڵات و سەربارى لێکەوتە کۆمەڵایەتییەکانیش حکومەت، ئەو هەنگاوە چاکسازییانەى جێبەجێ کردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ناسەقامگیرییەکەی نرخى دراو جەنگى نێوان دەوڵەتەکانە و دەیانەوێت مامەڵە راستەکان جێگیر بکەن، ئێستا جەنگ دژى گەندەڵیى دەستیپێکردوە و لە چوارچێوەى رووبەڕووبوونەوەى گەندەڵییشدا پارە و داواکراوەکانمان گەڕاندوەتەوە بۆ عێراق.

وتیشی: لەبودجەى عێراق گەرەنتى کۆتاییهاتنى هەژاریی هەیە، لە بەشێوەیەکى ریشەیی لە ماوەى پێنج ساڵى داهاتودا چارەسەر ئەبێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەشکردوەتەوە: داعش لە ئێستادا هەڕەشە نییە بۆسەر وڵاتەکە و چیتر پێویست ناکات هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بمێننەوە کە بۆ روبەڕوبونەوەى داعش پێکهاتبون. لەم مانگەدا لیژنەى هاوبەشمان لەگەڵ ئەمەریکا کۆدەبێتەوە و جەخت لەسەر پەیوەندییەکانى ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق دەکرێتەوە.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …