لە ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریی له قه‌زای حه‌مدانییه له پارێزگای نه‌ینه‌وا شەوی رابردوو، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێكه‌وه ١١٥ كه‌س گیانیان لەدەستدا و ٢٠٠ كه‌سیش بریندار بوون.
زانیارییه‌كان ئەوە ئەخەنەڕوو، به‌هۆی ئه‌و ئاگره كه بەهۆی یارییه ئاگرییه‌كان و مۆمه‌كانی ناو هۆڵه‌كه‌دا له هۆڵی ئیبن هه‌یسه‌م كه‌وته‌وه لە قەزای حەمدانییە، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی قەزاکە بوو بەشیوەن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، تاوه‌كو ئێستا ١١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٢٠٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی نه‌ینه‌واش به‌رده‌وامن له‌به‌دواداچون و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه كه بێسه‌روشوێنن، ئه‌گه‌ری زۆره ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان و برینداره‌كان زیاد بكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق محەمەد شیاع سودانیی بەوە هۆیەوە، ماوه‌ى ٣ ڕۆژ ماته‌مینى گشتیی له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق ڕاگه‌یاندو پارێزگاری نەینەوا ئاشكرایكرد، ماوه‌ى یەک هەفتە ماتەمینی لەپارێزگای نەینەوا بەهۆی ڕوداوەکەوە ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.