هەسەدە هەوڵەکانی ئەنجامدانی هێرشێکی نوێی لە دێرەزوری پوچەڵکردەوە

هەسەدە هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی نوێی گرووپە چەکدارەکانیان بۆ سەر رۆژهەڵاتی دێرەزور پوچەڵکردەوە.

ئاژانسی هەواڵی هاوار، لە زاری سەرچاوە مەیدانییەکانی هەرێمەکەوە رایانگەیاند، هەسەدە درەنگانی شەوی رابردوو هەوڵێکی دزەکردنی گرووپە چەکدارەکانیان، لە رۆژئاوای رووباری فوراتەوە، بەرەو هەرێمەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزور شکست پێهێناوە و لە ئەنجامدا دەیان ئەندامی ئەو گرووپە چەکدارانە کوژراون و برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) رایگەیاند، “چەکدارانی سەر بە دامودەزگا ئەمنییەکانی رژێم بە پشتیوانی تۆپبارانی چڕ، لە شاری مەیادینەوە لە رۆژئاوای رووباری فورتەوە، دزەیان کردووەتە ناوچەی زیبان لە رۆژهەڵاتی دێرەزور.”

ئاماژەی بەشکردوە، هێزەکانیان دوو گروپی چەکداری سەر بە دەزگا ئەمنییەکانی رژێمی سوریایان لە شارۆجکە زیبان گەمارۆداوە.

فەرهاد شامیی، بەپرسی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە ئەوەی بە ئاژانسەکە راگەیاندوە، هەرێمەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزور لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانیاندایە.

هەروەها چێکی بکە

کۆڕێک بۆ ناسادنی کتێبی هەرێمێکی خنکاو بەڕێوەچوو

لە شاری رانییە کۆڕێک بۆ خالید قادر نووسەری کتێبی هەرێمێکی خنکا و بەڕێوەچوو، لە کۆڕەکەدا …