لە مەتینا پێنج سەربازی تورکیا کوژران

هێزەکانی گەریلا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک، لە ناوچەی مەتینا، چالاکییەکی نوێیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا بە لایەنیکەمەوە پێنج داگیرکەر کوژران.

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکدرەوە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی گەریلاوە بە دەستمان گەیشتوون، هێزەکانی گەریلا لە ناوچەی بەرخۆدانی شاخی هەکاری لە مەتینا چالاکییەکیان دژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامداوە.

وەک لە هەواڵەکەدا ئاماژەی پێکراوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، پێنج داگیرکەر سزادراون و سێ داگیرکەریش برینداربوون.

لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە، دەوڵەتی تورک هێرشێکی بەرفراوانی داگیرکاری بە پێشەنگایەتی پەدەکە بۆسەر هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *