چالاکیی ‘باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان’ کۆتاییهات  

چالاکیی ‘باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان’ کە تیادا زۆر پەیام دران، دوای گفتوگۆ لەبارەی ‘کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک’ بە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادیی’، کۆتاییهات.

چالاکیی “هونەریی، کولتوریی و سیاسیی” بە ناوی باڵیۆزخانەی جیهانێکی نوێ: کوردستان’ بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر هونەرمەند، سیاسەتمەدار و ئەکادیمیست لە وڵاتانی جیاجیاوە لە شاری لۆزانی سویسڕا بەڕێوەچوو و دوای سێ وۆرکشۆپ و کۆڕبەندی جیاجیا کۆتایی بە کارەکانی هێنرا.

چالاکییەکە بە پێشەنگایەتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە و پڕۆژەی هونەرمەندی هۆڵەندیی جۆناس تاڵ لە شانۆی ڤیدی لۆزان بەڕێوەچوو. لە زۆر وڵاتەوە بە دەیان میوان بەشداربوون و لە دوو رۆژدا پرسی کۆنفیدڕآڵیزمی دیموکراتیک خرایەبەرباس و گفتوگۆ.

رۆژی دووەم بە ئەنجامدانی سێ وۆرکشۆپی جیاجیا لە کاتژمێر ١٠:٠٠ دەستیپێکرد.

ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی نەجیبە قەرەداغیی لەبارەی بابەتی ‘ژنۆلۆژی’ لە کۆتدیڤوارەوە چالاکوان ئاهمەدنا عەبدی مبارەک لەسەر ‘خۆپاراستن لە کۆتدیڤوار’ و لە لوبنانەوە هونەرمەند و توێژەر مەروا ئارسانیۆس لەسەر بابەتی سیاسیی و هونەریی وتەیان پێشکەش کرد.

لە دوانیوەڕۆشدا بە بەسداریی “رۆژین موکریان” لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاهمەدنا عەبدی مبارەک و مەروا ئارسانیۆس وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی ” کولتورەکانی پاڵپشتیی” سازکرا.

رۆژین موکریان، باسی لە مامەڵەی دەسەڵاتەکانی ئێران هەر لە پەهلەویەوە تا دەوڵەتی ئێستای ئێران بەرامەبر بە کوردەکان کرد و لە قسەکانیدا ئاماژەی بە سەرهەڵدانی ‘ژن، ژیان، ئازادیی’ کرد.

کۆتا وۆکشۆپیش لەبارەی ‘کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیکی جیهان’ بوو.

لەو وۆرکشۆپەدا لە کۆنگرەی ستارەوە “روخۆش شێخۆ” و لە بەنگڵادیشەوە سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی رستن و چنین و دامەزرێنەری کۆمەڵەی ئاواژێ نازما ئاکتەر وتەیان پێشکەشکرد.

روخۆش شێخۆ، لەبارەی شۆڕشی رۆژئاواوە سەرنجی بۆ سەر رۆڵی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شۆڕشەکە راکێشا، لەبەشێکی دیکەی قسەکانیشدا هەڵسەنگاندنی بۆ مامەڵەی هێزە نێونەتەوەییەکان لەگەڵ باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد و وتی، “هێزە نێونەتەوەییەکان دەیانەوێت ئێمە وەک هێزێکی سەربازیی ببینینن، لەسەر ئەو بنەمایەش مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن، بەڵام دژ بە سیستمەکەی ئێمەن. بەرامبەری دەوستنەوە بۆ ئەوەی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک پێکنەیات. دەیانەوێت لەگەڵ هێزە هەرێمایەتییەکاندا لەشەڕدا بین”.

بەر لە کۆتاییهاتنی چالاکییەکە رێکخەری شانۆی ڤیدی ڤینسێنت باودرییلیەر، ئەندامی کەنەکە نیلوفەر کۆچ و هونەرمەند جحناس ستال سوپاسی بەشداربوانیان کرد. دواتریش بەشداربووان لە دەوری مێزێک کە نەخشەی کوردستانی لەسەر بوو کۆبوونەوە و دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’یان وتەوە.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …