لۆزان و خستنەڕووی تورکیای سەربازیی

ئارام حاجی

لەپاڵ سەدساڵەی لۆزاندا، هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی بەرگریی ڕەوا لەکوێوە سەرچاوە دەگرێت؟

لەسەروەختێکدا، کە دەنگی ناڕەزایی دژ بە ستەم و پێشێلکاریی لەسایەی فەرمانڕەوایەتیە ستەمکارەکاندا لە بەرزبوونەوەدایە،

تورکیا وەک یەکێک لە فەرمانڕەوایەتیە ستەمکارەکانی خۆرهەڵاتی ناوین، لەبری ئەوەی پێداچوونەوە بۆ فەرمانڕەوایەتی ناڕەوابکات، هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر ناوچەکانی بەرگریی ڕەوا پەرە پێدەدات،

بەووردبوونەوە لەو پاڵنەرانەی دەبنە مایەی ئەم هێرش و پەلاماردانە بەردەوامانە، دەبینین هۆکار گەلێکی نێوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی هەن، کە ڕاستەوخۆ چوونەتە خزمەت سووربوونی تورکیاوە لەسەر بەردەوامیدان بەو هێرش و پەلاماردانانە، بەمشێوەیەیلای خوارەوە:

٭/ هۆکارە ناوخۆییەکان:

1/ پاشەکشەی ئازادیی و دیموکراسیی و خۆدزینەوە لە چارەسەرێکی ڕاستەقینەی ئاشتییانەی دیموکراسییانە بۆ پرسی کورد.

2/داڕمانی ئابوریی و هەڵایسانی قەیرانە ئابورییەکان و پاساو هێنانەوە بۆی بەوەی کە سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی تورکیا لە مەترسیدایەو ئەوە جەنگە هۆکارە.

3/هەڵکشانی باڵی ڕاستڕەوی سوننی مەزهەب و زاڵبوونی باڵی ئۆراسیی ئەرگەنەکۆنی بەسەر سیاسەتی ئەو وڵاتەدا کە ئاوێزانی ئیخوانی جیهانییە.

4/ڕەوایەتیدانی بەردەوام بە جەنگ دژی ترۆرو ناساندنی پرسی کورد لەچێوەی ئەم پرسەدا.

٭/ هۆکارە هەرێمایەتیەکان:

1/ تێکچوونی هاوسەنگیی هەرێمایەتی بەهۆی گۆڕانکارییەکانەوە کە وا لەلایەنەکانی پەیماننامەی لۆزان و ستراتیژی نێودەوڵەتی دەکات نەتوانێت وەک پێویست هاوسەنگەییەکان ڕاگرێت، هەر لە داگیرکردنی قوبرسەوە بۆ کێشەی دەریایی و سەرچاوەکانی ووزەو …..هتد.

2/ئاڵۆزبوونی قەیرانە هەرێمایەتیەکان و تەوزیف کردنی لەخزمەتی ستراتیژییەتی تورکیدا.

3/سوود وەرگرتنی لە لاوازییە هەرێمایەتیەکان.

4/زەوتکردنی سروشتی ئەو پەیماننامەو ڕێککەوتنە هەرێمایەتیانەی کە بە درزو کەلێنە، لەخزمەت سیاسەتی تورکیا وەک بەستنەوەی کێشەی ئاو بەکێشەی سووتەمەنی و بەستنەوەی کێشەی سووتەمەنی بە کێشەی ئەمنی و بەستنەوەی کێشەی ئەمنی بە کێشەی سنوریی و …..هتد، کە لایەنەکانی ئەو ڕێککەوتن و پەیماننامانە نەیانتوانیوە ڕێگری لەم تێکەڵکردن و سوود وەرگرتنەی بگرن.

5/هەڵکشانی بەریەککەوتن و ململانێ هەرێمایەتیەکان و دابەشبوونی بەسەر جەمسەرەکانی ململانێی جیهانیدا.

6/لاوازیی دەوڵەتە هەرێمایەتیە هاوسنورەکانی تورکیا لە پاراستنی سەروەریی خۆیاندا.

7/دەرکەوتنی هێزە ئیرتیزاقییەکانی ناو کێشە هەرێمایەتیەکان و ئەو دابەشبوونە وەلائییەی کە هەیانە بۆ تورکیا بەگشتی وەک وەلائی بەرەی تورکمانی و سوننەی چەپ و ڕاستی عێراقیی و سوریی و لەناو پرسی کوردستانیشدا بەتایبەتی وەک پدک و ئەنەکەسەو بەناو ڕۆژو ئازادی و دیموکراتی یەک و دوو بۆ تورکیا.

٭/لەسەرئاستی جیهانی:

1/کاڵبوونەوەی پابەندییە نێودەوڵەتییەکان بەزۆرێک لە پەیماننامەو ڕێککەوتنەکان، تا ئەوەی بانگەشەی تورکیا بۆ ولایەتی موسڵ و حلب بکاتە دەنگی بەرزی تورکی و کاڵبوونەوەی ئەو جوگرافیا سیاسییەی کە لۆزان کێشاویەتی لە ناوچەکەدا.

2/ هاوکێشە ستراتیژییە نێودەوڵەتیەکان بەگشتی لەبەریەککەوتنێکی هەڵکشاودایە کە وەک پێویست توانای پاراستنی ئاشتیی و ئارامیی نێودەوڵەتی لەدەستداوە.

3/هەڵکشانی ململانێکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوەکانی ووزە و هاتنە پێشەوەی زلهێزی ددیکە لەبەرامبەر ئەمریکاو ئەوروپا بۆ ئەم پرسە.

4/پرسی جەنگ دژی ترۆر وەک پرسێکی نێودەوڵەتی و تەوزیفکردنی لە چارەسەری سەربازیی کێشەی ناوخۆیی خۆیدا.

 

5/زەوتکردنی پرسی پەنابەران لەبەرامبەر ئەوروپاو بەکارهێنانی وەک کارتی فشار بۆ بێدەنگ کردنیان لە ئاست ڕەفتارەکانیدا.

6/سوودوەرگرتن لەو ناساندنە ناڕەوایەی کە خاوەندارێتی پارتی کرێکارانی بۆ پرسی کورد وەک خاوەندارێتییەکی ترۆر ناساندووە.

7/زەوتکردنی ئەندامێتی لە نێتۆدا و ناچارکردنی ئەو هاوپەیمانێتیە بۆ چاوپۆشی لە ڕەفتارەکانی.

8/ زەوتکردنی ئەندامێتی لەنێتۆدا لەترسی ئەوەی بەلای ڕوسەکاندا بڕوات لە جەنگی ڕوسیی ئۆکرانیداو چاوپۆشی لێکرێت.

9/زەوتکردنی ئەندامێتی لەنێتۆدا دژ بە ئەندامێتی نوێی وڵاتانی ئەوروپی لەڕێی ڤیتۆوە بۆ پشتیوانیان لە دژایەتی پرسی کورددا وەک ئەوەی کە دژی سویدودانیمارک لە ئارادایە.

10/زەوتکردنی ئەو بێدەنگییە شەرماوەرەی کە لەسەر ئاستی جیهانی لە ئارادایە دژ بەو پێشێلکارییە بەردەوامانەی تورکیا.

هەروەها چێکی بکە

چه‌تەکانی قیاده‌ موه‌قه‌ته‌ كێ بوون؟ کێن ئەوانەی نەوشیروان مستەفا پێی دەوتن؛ جاشیی دەولیی؟

 زاموا زاگرۆس خیانه‌تی چه‌ته‌كانی بارزانی ته‌نها له‌ باشووری كوردستان نه‌بووه‌، به‌ڵكوو له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان …