گه‌نجۆ ژین‌دا
سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه، هه‌ر یه‌كه‌یان له‌كات و ساتی خۆی خاوه‌ن رۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی بووه، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ژموونی نكوڵی و تووانه و قڕكردنی داگیركه‌ران. ناكرێ ئه‌و سه‌رهه‌ڵدان و به‌رخودان و بزاڤه چه‌كداری و سیاسیانه به نه‌دیتی ببیندرێن و فه‌رامۆشی رۆڵه‌كه‌یان بكرێت.
ئه‌و چه‌مكه‌ی له باشوور هه‌یه، بۆ سه‌رله‌به‌ری بزووتنه‌وه چه‌كداریه‌كان چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی شۆڕش به‌كارده‌هێندرێت، ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی شۆڕش ته‌نها شه‌ڕی چه‌كداری بێ، یان هه‌ر یاخیبوون و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك به‌شۆڕش بهناوبكرێت، ئه‌وكات رۆڵ و ئه‌ركی شۆڕش چیه و ده‌بێ كامه ئه‌رك جێبه‌جێبكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌شه پێویست ده‌كات ده‌سته‌واژه‌و چه‌مكی شۆڕش له‌باشوور پێناسه بكرێته‌وه.
به‌رخودانی شێخ مه‌حمودی حه‌فید له‌به‌رامبه‌ر ئیمپریالیزمی به‌ریتانی و داگیركه‌ری عه‌ره‌بدا به‌رخودانی كردنه، راسته خاوه‌ن پرۆژه‌ی پاشایه‌تیه له هه‌رێمی بابان، به‌ڵام به ئه‌ركه‌كانی شۆڕش هه‌ڵنه‌ستاوه، بۆیه ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رهه‌ڵدان ده‌كرێ پێناسه‌یه‌كی راستبێ بۆ تێكۆشانی شێخی نه‌مر. یاخیبوون و سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی شێخانی بارزان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له عێراق له چوارچێوه‌وی یاخیبوون و خۆڕاده‌ست نه‌كردنه وه‌ك شێخانی بارزان به‌هاوكاری هه‌ندێك له سۆفی و خزمه‌تكاره‌كانی ده‌وروبه‌ریان، ئه‌ویش له‌پێناو گه‌وره‌كردنی قه‌ڵمڕه‌وی شێخی بارزان له هه‌رێمی مێرگه‌سۆر و ده‌ڤه‌ری بادینان، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین خاوه‌نی هیچ پرۆژه‌یه‌ك نین بۆسه‌ر له‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی باشوور یان هه‌تا كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینانیش، ته‌نها مه‌رجی سه‌ره‌كیان ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی شێخایهتیانه له ناوچه‌كه‌یان وه‌ك شارۆچكه‌ی مێرگه‌سۆر، بۆیه ئه‌گه‌ر بگووترێت یاخیبوونی شێخانی بارزان راسته.
ده‌ستپێكردنی بزاڤی سیاسی كورد له باشوور به پێشه‌نگایه‌تی حیزبی هیوا و شۆڕش و رزگاری، پاش رووداوه‌كانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و سه‌رهه‌ڵدانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد، هه‌ڵومه‌رجێك دروست بوو تاكو بزاڤی سیاسی له باشوور زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت، ئه‌مه‌ش بووه هۆكار بۆ له‌دایكبوونی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق.
قۆناخی ساڵی 1946 تاكو 1958 پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق وه‌ك پارتیه‌كی سیاسی، به‌ڵام لاواز له گۆڕه‌پانی نه‌ته‌وه‌ی و دیموكراتیدا، بۆیه‌ش خاوه‌ن رۆڵ نه‌بوو له گۆڕانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له عێراق له 14ی ته‌ممووزی 1958 كه داواكاری زۆرینه‌ی گه‌لانی عێراق بوو. له سه‌رده‌می شۆڕشی كۆماریش له عێراق نه‌یتوانی له‌و ده‌رفه‌ته‌ی دروست بووه شتێك بۆ گه‌لی كورد بچنێته‌وه، سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له‌جیاتی خه‌ریك بوون به به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت بۆ گه‌لی كورد و له‌و ده‌رفه‌ته جێپێی كورد قایم بكات، پێچه‌وانه قووڵكردنه‌وه‌ی ململانێی خێڵه‌كی و بنه‌ماڵه‌ی، هه‌روه‌ها پاكتاو كردن و بێ رۆڵكردنی كه‌سایه‌تیه چه‌پ و شۆڕشگێڕه‌كانی ناو پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و نموونه‌ی ده‌ركردنی هه‌مزه عه‌بدوڵڵا له 1959، هه‌روه‌ها تۆخكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و ململانێهكان له گه‌ڵ عه‌شیره‌ته‌كانی بادینان و كوشتنی سه‌رۆك عه‌شیره‌تی رێكانی له موسڵ، هه‌روه‌ها به‌فیتی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته به‌كرێگیراوه‌كانی ئێران و به‌ده‌سیسه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئێرانی به‌ناوی”ساواك” هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له پرۆژه‌ی چاكسازی له زه‌وی و زار، یان به‌ناوێكیتر پرۆژه‌ی ریفۆڕمی كشتوكاڵ.
له 11ی ئه‌یلولی 1961 ده‌ستپێكردنی جوڵانه‌وه‌ی چه‌كداری كورد له باشوور به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا مسته‌فا بارزانی. له‌سه‌ده‌ی رابردوو یه‌كێك له درێژترین و به‌كاریگه‌رترین جوڵانه‌وه جوڵانه‌وه‌ی ئه‌یلوله، چونكه بۆته به‌شێك له پرۆژه‌ی ئیمپریالیزم بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شۆڕشی كۆماری له عێراق، هه‌روه‌ها به‌فیتی رژێمی پاشایه‌تی ئێران و به‌ده‌سیسه‌ی موساد و ساواک ده‌ستی به‌شه‌ڕ كردووه، بۆ نمونه عیسا پژمان بەرپرسی دۆسیەى پەیوەندیی لەگەڵ راپەڕینەکەى ١١ی ئەیلول لە دەزگای ساواک خۆی دانیپێدا ده‌نێت كه ئه‌و سه‌رۆك خێڵه‌كانی هانداوه بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ. مامۆستا زرار دێگهڵهیش ده‌ڵێت: مستەفا بارزانی گووتوویه‌تی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان تووشی ئه‌و شه‌ڕه‌یان كردم. هه‌روه‌ها جەلال تاڵه‌بانیش له په‌ڕتووكی دیداری ته‌مه‌ندا ده‌ڵێت؛ كه شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان زۆربه‌یان چوونه‌وه ماڵه‌وه. مەسعود مستەفا بارزانیش له‌و دانه پهڕتووكهی كه سه‌باره‌ت به جوڵانه‌وه‌ی ئه‌یلول نووسیویه‌تی ده‌ڵێت؛ شۆڕشی ئه‌یلول پیرۆزبوو، به‌ڵام خۆزگه له‌دژی عه‌بدولكه‌ریم قاسم نه‌بووایه، واتا په‌شێمانه كه ئه‌و جوڵانه‌وه چه‌كداریه ده‌ستپێكراوه، له‌به‌رامبه‌ر شۆڕشی كۆماری كه خاوه‌ن زۆر ده‌ستكه‌وت و پلان و پڕۆگرامیش بوو بۆ هه‌موو عێراق و یه‌كه‌مین ده‌سه‌ڵات بوو له هه‌رێمه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستوری دانی به گه‌لی كوردنابوو وه‌ك نه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌موكوڕیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی عەبدولکەریم قاسم له ماوه‌ی پێنج ساڵی ته‌مه‌نیدا، به‌ڵام زۆر پێشكه‌وتووتره له‌و جموجۆڵه چهكداریهیی كه كورد به پێشه‌نگایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و مستەفا بارزانی ده‌ستیپێكردووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی جوڵانه‌وه‌ی چه‌كداری ئه‌یلول خاوه‌ن ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی دیاری نییه، هه‌مانكات ئه‌وه‌ی قاسم په‌سندی كردووه‌و ئاماده‌بووه هه‌نگاوی داهاتووی بۆ بنێت، ئه‌و پرۆژه‌و پلانانه له خه‌یاڵ و به‌رنامه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی ئه‌یلولدا نه‌بووه. پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بۆ هه‌ڵوێستی له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عەبدولکەریم قاسم دوو به‌ش بووه، مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه ئه‌وكات سكرتێری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بووه له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئا-پۆ له 1996 له شام ده‌ڵێت؛ هێشتا ده‌رفه‌ت مابوو، ده‌كرا له‌گه‌ڵ قاسم زیاتر كاربكه‌ین، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بۆ ئه‌و تێكۆشانه ئاماده‌نه‌بوو، ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌چوارچێوه‌ی په‌ڕتووكێك به‌ناوی دادگای مێژوو له چاپ دراوه‌و له هه‌موو پهڕتووكخانه ئه‌لكترۆنیه‌كان ده‌ستده‌كه‌وێت و دیداره‌كه بهڤیدیۆیش هه‌یه.
ناكۆكی ساڵی 1964یش له‌نێوان مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و سه‌رۆكایه‌تی مستەفا بارزانی له‌سه‌ر دیار نه‌بوونی ستراتیژی ئه‌و جوڵانه‌وه چهكدارییهیه، چونكه ئه‌و داواكاریهیی كه حكومه‌تی عێراقی له رێگای شێخ ئه‌حمه‌د بارزانیه‌وه ناردوویه‌تی بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق هیچ شتێكی بۆ پرسی كورد و پێشكه‌وتنی دیموكراتی تیا نییه، ته‌نها یه‌ك شته ئه‌ویش پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق به لێبوردنێك خۆی راده‌ست بكاته‌وه‌و واز له شه‌ڕی چه‌كداری بهێنێت. مستەفا بارزانیش به‌م داواكاریه رازیه، مه‌كته‌بی سیاسیش ناڕازیه و ده‌یه‌وێت تاوتوێی ئه‌و شه‌ڕه بكات كه چوار ساڵبووه ده‌ستی پێكردووه، ئه‌نجامی دوو ساڵ گفتوگۆ و به‌رده‌وامی ناكۆكی له 1966 پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له‌یه‌كتری جیابوونه، واتا ئینشقاق دروست بوو.
به‌یاننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 به ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌ریه‌كی جوڵانه‌وه‌ی ئه‌یلول په‌سند ده‌كرێت، به‌ڵام هه‌مان جوڵانه‌وه خاوه‌ن شكست و تێكبردنی جوڵانهوهكهشه له دوای پیلانگێڕی 6ی ئاداری 1975.
بۆیه ئه‌گه‌ربڵێین ئایا جوڵانه‌وه‌ی ئه‌یلول هیچ نه‌بوو، راست نابێ، چونكه به‌هه‌زاران مرۆڤی گه‌نج و لاوی كورد له‌پێناویدا گیانی به‌خشی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك شۆڕشیشی به‌ناوی بكه‌ین دیسان راست نابێ، چونكه به‌قه‌د قه‌واره‌ی شۆڕش خاوه‌ن پێوانه و پره‌نسیب و ستراتیژ و به‌رنامه نییه، به‌تایبه‌ت له‌پرسی ئازادی ژن و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی پێشكهوتنهكانه، نموونه‌یه‌كی زه‌قیش له ده‌ستدرێژكردن و كوشتنی ژنه شۆڕشگێڕی ئاشووری مارگرێت جۆرجدا، هه‌روه‌ها شههیدكردن و راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانی مه‌لا ئاواره و سلێمانی موعینی و هاوڕێكانیان به ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری ئێران، به‌هه‌مانشێوه شه‌هیدكردنی هه‌ردوو سهعیدانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقی توركیا” سه‌عید ئه‌لچی و سه‌عید قرمزی تۆپڕاغ” دكتۆر شڤان” له زیندانی رایهتی چۆمان. له‌لایه‌كیتر جوڵانه‌وه‌ی ئه‌یلول دوو كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌ی له‌باشوور دروست كردوون یه‌كیان چه‌مكی مه‌لای و جه‌لالی، ئهویترشیان سۆرانی و به‌هدینی، هه‌روه‌ها قووڵكردنه‌وه‌ی چه‌مكی خێڵ و عه‌شیره‌ت، ئه‌مه‌ش هۆكاربووه كه خودی سه‌رۆكایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق شه‌ڕی هه‌موو خێڵكانی تری بادینانی بكات، سه‌رۆك خێڵه‌كانی بادینانیش بێ ویستی خۆیان ماوه‌ی چڵ ساڵ بوو كه‌وتبوونه خزمه‌تی رژێمی به‌عس. هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تی و خه‌باتكارانی ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سۆریشی له ناوبردوون شه‌هیدكردنی حه‌مه‌د ئاغای مێرگه‌سۆری و سه‌رجه‌م كوڕ‌و نه‌وه‌كانی له سه‌ر جیاوازی فیكر و به‌هێزی كه‌سایه‌تیان له‌ناوچه‌كه‌دا.
له‌لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تیش پرسی كوردی له‌باشوور كرده كه‌رسته‌یه‌ك له‌ده‌ستی زلهێزه نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیه‌كان و كورد بووه كارت له‌ده‌ستی هێزه‌كانی ده‌ره‌وه نه‌وه‌ك به‌بێته كاراكته‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی و پێشخستنی ئازادی و دیموكراتی له كوردستان و عێراق. كۆتا خاڵ و هه‌ره مه‌ترسیداریش به‌جێكردنی چه‌مكی ئۆتۆنۆمی”كورد كرانه میوان له‌سه‌ر خاكی خۆیان” و رێكه‌وتنی لۆزانه ” كوردستانی عێراق و توركیا و سوریا و ئێران” كردنه فه‌رمیه‌ت سیاسی، ئه‌مه‌ش بووه هۆكار سنوره ده‌ستكرده‌كان له‌كورستان قووڵبكرێنهوه.
بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ شه‌ڕی چه‌كداری 11ی ئه‌یلولی 1961 ده‌سته‌واژه‌ی جوڵانه‌وه‌ی چه‌كداری به‌كاربهێندرێت گونجاو راستتره له‌بری شۆڕش.