لەسەرانسەری عێراق ژنان بۆ ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجالان نامە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان دەنێرن

ژنان لە سەرانسەری عێراقەوە، بۆ ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان نامە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان دەنێرن و داوادەکەن ژنانی ئازادییخواز بەرامبەر بەو تاوان و گۆشەگیرییە سەختەی سەر ڕێبەر ئۆجالان بێدەنگ نەبن.

لە ١١ی نیسانی ئەمساڵ، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان “ڕژاک”، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی “مافی هیوا بۆ ڕێبەر ئۆجالان”، هەڵمەتێکی نامە ناردنی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند و بانگەوازیی لە هەموو ژنانی ئازادییخواز، بە تایبەتی ژنانی باشوور کرد، بەرامبەر بەو تاوان و گۆشەگیرییە سەختەی سەر ڕێبەر ئۆجالان بێدەنگ نەبن، چالاکانە بەشداری هەڵمەتەکە بن.

دوای بانگەوازییەکە ژنان و سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگە پێشوازییان لەو هەڵمەتە کرد و نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادە کردووە، مەعسوومە ئیبراهیم، ژنێکی ئازادیخوازی باشووری کوردستان بەشداریی لە هەڵمەتی “مافی هیوا بۆ ڕێبەر ئۆجالان”، کردووە نامەی ئاڕاستەی هەموو ڕێکخراوەکانی جیهان کردووە، کە خۆیان وەک داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ ناساندووە، بە تایبەت دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە چیتر لە ئاست ئەو ستەم و نادادییەی بەرامبەر ڕێبەری گەلێک دەکرێت بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی پیشەیی و مرۆڤانەی خۆیان نیشان بدەن.

مەعسوومە ئیبراهیم لە نامەکەیدا نووسیوویەتی: تا هەڵگرتنی گۆشەگریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان، پێدانی مافی هیوا، خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامی دەبێت، چوونکە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ کلیلی بەرقەرارکردنی ئاشتیی و سەقامگیرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەوڵەتی تورک گشت جاڕنامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ و سەرجەم یاساکانیشی پێشێل کردووە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ توندتر دەکاتەوە، وەڵامی داواکارییە یاساییەکانی بنەماڵە و پارێزەرەکانیش ناداتەوە، کە بۆ بینین و ئاگاداربوون لە دۆخی بەڕێزیان پێشکەشی دەکەن.

هەر بۆیە داوا لە یۆنامی، نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوە مەدەنییە جیهانییەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکات، پاش ٢٥ ساڵ زیندانی کردن و زیاتر لە دوو ساڵ سەپاندنی گۆشەگیریی توند، چیتر بێدەنگ و بێهەڵوێست نەبن لە ئاست ئەو نادادیی و تاوانە مرۆڤایەتییەدا.

لە کۆتاییشدا نووسیویەتی: گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان شەرمەزار و مەحکوم دەکەم، دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی هەموو ژنێکی ئازادییخواز و بە درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی” بانگەوازیی ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد بڵند دەکەم.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …