پرسی رۆژ

لە شاری سلێمانیی خۆپیشاندانێکی فراوان بۆ ئازادیی ئۆجالان بەڕێوەچوو

بە سەرپەرشتیی کەمپەینی “ئازادیی بۆ عبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە شاری سلێمانیی خۆپیشاندانێکی جەماوەریی بۆ ئازادیی رێبەر ئۆجالان بەڕێوەچوو، تیادا سەدان کەسایەتیی سیاسیی و ئەکادیمست و هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەر بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون.                ئەمڕۆ شەممە، بە سەرپەرشتیی …

بینینی زیاتر »

رۆژنامە عەرەبییەکان: لوبنان لە بژاردەی شەڕ نزیک دەبێتەوە

رۆژنامە عەرەبییەکان لە بڵاوکراوەکانی ئەمڕۆیاندا ئاماژەیان بە گرژییەکانی سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل و دۆخی دەریای سوور و هەروەها ململانێکانی نێوان هێزە عێراقییەکان کردوە. “ئەگەری شەڕی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە زیادبووندایە” رۆژنامەی شەرلئەوسەت باس لە گرژییەکانی سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل کردوە ولە وتارێکی ڕۆژنامەوانییدا هاتووە: “هەرچەندە هێزەکانی نوکسبێتا …

بینینی زیاتر »

تۆڕێکی سیخوڕیی دەستگیرکرا

هەسەدە ئەو سیخۆرانەی دەستگیر کرد کە بەرپرس بوون لە شەهید کردنی ئەندامی فەرماندەیی ئەنجومەنی سەربازیی یەپەژە شەرڤین سەردار و هاوڕێکانیدا. هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هه‌سه‌ده‌) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیادا هاتووە: تۆڕێکی سیخوڕییان دەستگیرکردوە کە لەچوار کەس پێکهاتوون ‌و کاریان بۆ هەواڵگریی تورکیا (میت) کردوە. ئاماژەی بەوەشکردوە: ئەوکەسانەی ده‌ستگیركراون پێشتر بەشداربوون لەئۆپەراسیۆنی …

بینینی زیاتر »

چوارەم کۆنگرەی مەسەدە کۆتاییهات

کۆنگرەی چوارەمی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی بە کارەکانی هێنا. ئەنجومونی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی بە چوارەم کۆنگرەی خۆی هێنا. هاوسەرۆکی هەڵبژێردراو محەمەد ئەل موسەلەت ئەنجامنامەکەی خوێندەوە. لە ئەنجامنامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە،  هەوڵەکان لەپێناو سازکردنی دیالۆگی سوری-سوری بخرێنەگەڕ، لەگەڵ ئەوەشەدا پەیوەندیی لەگەڵ دەوڵەتان و ئەو لایەنانەی لە …

بینینی زیاتر »

پەرلەمانتارێک هۆشداریی دەدات

پارلمانتارێکی عێراق، بەهۆی کەمی ئاوەوە هۆشداریی دەدا لە کۆچی بەکۆمەڵی خەڵکی پارێزگای موسەننا. ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد زەیادی نوێنەری پارێزگای موسەننا لە پارلمانی عێراق بە ماڵپەڕی مەعلومەی ڕایگەیاندووە، “پارێزگاری موسەننا ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبێتەوە لە ئەنجامی پشتگوێخستنی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان، بەهۆی گرنگیی نەدان و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگاکەدا. …

بینینی زیاتر »

دەم پارتی پیرۆزبایی لە ئیرادەی دیموکراتیکی خەڵکی کەرکوک کرد

هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای هاتیمۆگیولاری و تونجەر باقرخان راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەو و تیایدا، پیرۆزباییان لە ئیرادەی کەرکوکییەکان کرد، داواشیانکرد دوای ئەم هەڵبژاردنە لە کەرکوک وشیاریی نەتەوەی دیموکراتیک کە هەموو گەلان و ئایینەکان لە خۆ دەگرێت بەهێزتر بێت و بە هەموو ناوچەکەدا بڵاوبکرێتەوە. راگەیەندراوەکەی هاوسەرۆکانی گشتیی …

بینینی زیاتر »

هەڵبژاردنەکانی عێراق و ململانێی سنوورەکانی ئوردن و سوریا لە کارنامەی rۆژنامە عەرەبییەکاندا

لە ژمارەکانی ئەمڕۆ چوار شەممە دا، رۆژنامە عەرەبییەکان ئاماژەیان بە ململانێی سنوورەکانی ئوردن و سوریا، لەگەڵ شەڕی ئیسرائیل و حەماس و دەستکەوتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵبژاردنەکان و ئەو هاوپەیمانییە دەریاییەی کە ئەمریکا هەوڵی فراوانکردنی دەدات، کردوە. “ململانێی سنووری ئوردن و سوریا ئامانجی تایبەتیی خۆی هەیە” رۆژنامەی عەرەبی جەدید لە …

بینینی زیاتر »

کلوت: دەبێت دامەزراوەکانی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیوانی لە ئازادی ئۆجالان بکەن

ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئەوروپا یورگن کلوت رایگەیاند، ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەبێتە بنەمایەک بۆ چارەسەری پرسی کورد و داوای کرد پەرلەمان و ئەنجومەنی ئەوروپا و هەروەها نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیوانی لە داواکاری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دەرببڕن. ٣٣ مانگە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە کە ٢٥ …

بینینی زیاتر »

رۆژنامە عەرەبییەکان: نەیارانی سەدر کەڵک لە ئامادەنەبوونی موقتەدا سەدر لە هەڵبژاردنەکاندا وەردەگرن

رۆژنامە عەرەبییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە باسیان، لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراق و ململانێی سنوورەکانی لوبنان و دەریای سوور کردوە. “ڕکابەرانی بزووتنەوەی سەدر لە ئامادەنەبوونی ئەو لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەکاردەهێنن“ سەبارەت بە دۆخی عێراق، رۆژنامەی عەرەب لە هەواڵەکانیدا ڕایگەیاندووە، لە عێراق، ڕۆژی دووشەممە، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگارەکان بە بەشداریی کارای هێزە …

بینینی زیاتر »

هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر ئاسایشی خۆراکی عێراق هەیە

لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پا‌رلمانى عێراق رایگەیاند، زەوییە کشتوکاڵییەکانی عێراق کەمدەبێتەوە و بەبیابانبوونیش بەشێوەیەکی ترسناک زیاد دەکات، ئەمەیش هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر ئاییندەی کشتوکاڵ ‌و ئاسایش خۆراکی عێراق دەکات. لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پا‌رلمانى عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لەسەر ژینگە و ئاوی عێراق بەشێوەیەکی خێرا دەستیپێکردوە. لیژنەکە …

بینینی زیاتر »