پەرلەمانتارێک هۆشداریی دەدات

پارلمانتارێکی عێراق، بەهۆی کەمی ئاوەوە هۆشداریی دەدا لە کۆچی بەکۆمەڵی خەڵکی پارێزگای موسەننا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد زەیادی نوێنەری پارێزگای موسەننا لە پارلمانی عێراق بە ماڵپەڕی مەعلومەی ڕایگەیاندووە، “پارێزگاری موسەننا ڕووبەڕووی کێشەی گەورە دەبێتەوە لە ئەنجامی پشتگوێخستنی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان، بەهۆی گرنگیی نەدان و باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگاکەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پارێزگاری موسەننا یەکێکە لەو پارێزگارانەی زۆرترین ڕێژەی هەژاریی تێدایە، بەو پێیەی بەهۆی پشتگوێخستنی لەلایەن حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانەوە ڕووبەڕووی کێشەی زۆر بووەتەوە.”
ئاماژەی بەوەدا کە “تەرخانکردنی ساڵانەی بۆی زۆر خراپە و هاوتا نییە لەگەڵ پێشکەوتنی واقیعی خزمەتگوزارییەکەی، سەرەڕای چەندین داواکاریمان بۆ زیادکردنی شایستە داراییەکەی بۆ بودجە”.

ڕاشیگەیاند، یەکەم کێشە کە قایمقامیەت بەدەستیەوە دەناڵێنێت، کەمی پشکی ئاوەکەیە، کە وەزارەتەکانی سەرچاوە ئاوییەکان و ناوخۆ بەرپرسیارێتیی تەواویان لە ئەستۆ دەگرن.”

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی پلاندانان، زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی پارێزگای موسەننا لە باشووری عێراق هەژارن، بەو پێیەی 52%ی دانیشتوانی شارەکە بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …