رۆژنامە عەرەبییەکان: نەیارانی سەدر کەڵک لە ئامادەنەبوونی موقتەدا سەدر لە هەڵبژاردنەکاندا وەردەگرن

رۆژنامە عەرەبییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە باسیان، لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراق و ململانێی سنوورەکانی لوبنان و دەریای سوور کردوە.

ڕکابەرانی بزووتنەوەی سەدر لە ئامادەنەبوونی ئەو لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەکاردەهێنن

سەبارەت بە دۆخی عێراق، رۆژنامەی عەرەب لە هەواڵەکانیدا ڕایگەیاندووە، لە عێراق، ڕۆژی دووشەممە، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگارەکان بە بەشداریی کارای هێزە سیاسییە گەورەکان و هەژمووندارەکان بەڕێوەچوو.

بەتایبەت ئەو حیزب و گرووپە شیعەیانەی کە سەرەڕای ئامادەنەبوونی رەوتی سەدر بەرەو سەپاندنی هەژموونیان هەنگاو دەنێن. بە وتەی چاودێران، موقتەدا سەدر بە بایکۆتی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان هەڵەیەکی ستراتیژیی کردووە و لەوانەیە زیاتر لەوە پشتگوێ بخرێت. لە بەرامبەر ئەوەدا ڕکابەرە شیعەکانی بەهێزتر دەبن.

ئیسرائیل دەیەوێت حیزبوڵا لە دەوروبەری نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لە سنوورەکەی دووربخاتەوە

رۆژنامەی شەرقلئەوسەت هەواڵێکی لەبارەی پێشهاتەکانی لوبنان بڵاوکردەوە. رۆژنامەکە پشتی بە هەندێک ڕاپۆرتی ئەمریکیی بەستووە. بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، باس لەوە کراوە کە ئیسرائیل داوای لە ئەمریکا کردووە کە حیزبوڵای لوبنان نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لە سنوورەکانی لوبنان دوور بخاتەوە، ئەم داوایەی وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی دیپلۆماسی لەگەڵ لوبنان بۆ ڕێگرییکردن لە گرژیی لەسەر سنوورەکان ناوبردووە.

رۆژنامەکە کە زانیارییەکانی لە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل و بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یۆاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لۆید ئۆستین وەرگرتووە، کە ئیسرائیل بە هەزاران هاووڵاتیی وڵاتەکەی قبوڵ ناکات بەهۆی دۆخی ئەمنیی سنوورەکانی لوبنان.

دوای هێرشی حوسییەکان لە دەریای سوور، نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

تۆڕی حورە هەواڵێکی لەبارەی دۆخی دەریای سوورەوە بڵاوکردەوە، لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور، بازرگانی دەریایی وەستاوە، کۆمپانیاکان ناچار بوون ڕێڕەوی کەشتییەکان بگۆڕن و بەهۆی ئەوەشەوە نەوت گرانتر دەبێت.

 

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …