تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی یەکی ئایارەوە بڵاوکردەوە

یەکی ١ی ئایار  رۆژی جیھانیی کرێکاران و چەوساوەکانی جیھان پیرۆز بێت

رۆژی یەکی گوڵان، بەرھەمی رەنج و خەباتی  ھاوبەشی کرێکاران و تێکۆشەرانی  رێی ئازادیی و یەکسانییە لەسەرتاسەری جیھان، لە دژی سیستمی چەوسێنەری سەرمایەداریی. ئەم رۆژە جیھانییە بۆ گەلی کورد و شۆڕشە ئازادییخوازەکەی خاوەن  واتایەکی مێژووییە، گەلی کورد قوربانییەکی ئەو سیستمە چەوسێنەر و دەسەڵاتدارییەی جیھانە، لە رۆژی ئەمڕۆشدا ئەو سیستمە کە ھەموو شتێکی سەر زەوی و ژێر زەوی خستووەتە خزمەت بەرژەوەندییە قازانج پەرستییەکەی، سڵ لە ھیچ کردەیەک ناکاتەوە. هەر بۆ ئەوەش داگیرکاریی و شەڕ و کاولکاریی و ناکۆکیی نێوان گەلان قوڵتردەکاتەوە، ئەمەیش بۆ ئەوەی سەروەت و سامانی گەلان تاڵان بکات.

سەرمایەداریی، پایەکانی خۆی لەسەر زھنیەتی دەسەڵاتخوازیی، پیاوسالاریی، قازانج پەرستیی و زەوتکردنی رەنجی گەل و سەرکوتکردنی ژنان بنیات ناوە.   

دەوڵەت – نەتەوە داگیرکەر و چەوسێنەرەکانی رۆژ ھەڵاتی ناوەڕاست، پایەی سیستەمی سەرمایەداریین. ئیلھام لەو زھنیەتە پاوانخواز و ھۆمۆژەنە وەردەگرن کە بەئاگر و ئاسن، بەچەکی کۆمەڵکوژ و قەدەغە کراو، ھێرشدەکەنە سەرگەلی کورد و بزوتنەوە ئازادییخوازەکەی.

نەھامەتییە کانی شەڕ و کۆچبەریی، ھەژاریی و بێکاریی،  لە کوردستان و گشتیی ناوچەکە  دیاریی ئەو زھنیەتە داگیرکەر ئەو سیستەمە پاوانخوازەیە.

لە کاتێکدا  پێشوازیی لەو رۆژە واتادارەی  کرێکاران و رەنجدەرانی ئازادییخواز   دەکەین، گەلی کورد و بزوتنەوە ئازادیی بەخشەکەی، لەبەرامبەر ئەو سیستەم و  زھنیەتە پێشەنگایەتیی تێکۆشانێکی ھەمەلایەنە دەکات،  لەئاستی فیکریی و سیستەم و بەرگریی رەوادا،  لەبەر خۆدانییەکی مەزن و مێژووییدا، جێگەی گرتووە بۆ  پارێزگاریی لە  ماف و ئازادییەکان و بەھاکانی کۆمەڵگە و  جیھانێکی باشتر و  ژیاننێکی ئازاد، ئەمەیش بۆ گەلی کورد و تەواوی گەلانی بندەست. هەر بۆیە یەکی ئایار بۆ ئێمەی کورد واتای تێکۆشان و  باوەڕبوونە بەسەرکەوتن.

با لەیەکی ئایاردا، گۆڕەپانی تێکۆشان گەورەتر و بەجۆشتر بکەین، لە دژی نادادیی و پیاوسالاریی و  ھەڵاواردنی رەگەزیی  وھەژاری و بێکاریی کە سیما و تایبەتمەندیی دەوڵەتانی داگیرکەر و فاشیزمن.

بژی یەکی ئایار رۆژی خەبات و تێکۆشانی ھاو بەشی کرێکاران و چەوساوەکانی جیھان.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان – دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی 

١ی ئایار ٢٠٢٤

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …