رۆژنامە عەرەبییەکان: لوبنان لە بژاردەی شەڕ نزیک دەبێتەوە

رۆژنامە عەرەبییەکان لە بڵاوکراوەکانی ئەمڕۆیاندا ئاماژەیان بە گرژییەکانی سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل و دۆخی دەریای سوور و هەروەها ململانێکانی نێوان هێزە عێراقییەکان کردوە.

“ئەگەری شەڕی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە زیادبووندایە”

رۆژنامەی شەرلئەوسەت باس لە گرژییەکانی سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل کردوە ولە وتارێکی ڕۆژنامەوانییدا هاتووە: “هەرچەندە هێزەکانی نوکسبێتا (ڕێدوان)ی حزبوڵڵای لوبنان زیاتر لە 5-6 کم لە سنووری لوبنان کشاونەتەوە، بەڵام گرژییەکانی سەر سنووری نێوان هەردوولا و ئاستی هەڕەشەکان گرژییەکە زیاتر دەکەن. ئەوەی گرژییەکەی زیاترکرد “دوای ئەوەی زیادبوونی هێرشە مووشەکییەکان بەردەوم بوو و گەیشتە ئاستی گەیشتن بە قووڵایی دەیان کیلۆمەتر لە هەردوو وڵاتدا”.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئاشکرایانکردووە، سوپای ئیسرائیل پلانێکی بۆ بەزاندنی خاکی لوبنان ئامادەکردووە و دوور نییە شەڕ رابگەیەنێت، ئەوەش هاتووە: “سەرچاوە سیاسییەکانی تەلئەبیب ئاماژەیان بەوە کردووە کە فەرەنسا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاشتیی لەگەڵ حکومەتی لوبنان“.

“ئیدارەی بایدن لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی دەریای سوور دەکات”

تۆڕی هەواڵی حورە راپۆرتێکی لەبارەی هێرشەکانی حوسییەکان لە دەریای سوور بڵاوکردەوە و راگەیەندوە: “کۆشکی سپیی رایگەیاندووە کە لە نزیکەوە چاودێریی هێرشەکانی حوسییەکان دەکات بۆ سەر کەشتییەکانی دەریای سوور، بەڵام پێشبینی ناکات ئەم هێرشانە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بازرگانیی هەبێت.”

لە درێژەی بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تیمی ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جۆ بایدن گرنگیی بە دۆخی دەریای سوور دەدا،  ئاماژە بەوەشکراوە، تیمی کەشتیوانیی لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەشتیوانییدا پەیوەندییان هەیە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادیی گەشتکردن و بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە.

“ململانێی نێوان هێزەکانی عێراق”

رۆژنامەی عەرەب بابەتێکی سەبارەت بە دۆخی عێراق بڵاوکردەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە یاخیبوونی میلیشیاکانی بزووتنەوەی نوجەبای سەر بە سوپای عێراق و دژایەتییکردنی ئەو بڕیارەی حکومەتی محەممەد شیاع سودانیی-سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ناڕەحەتییە بۆ سەرکردەی میلیشیاکانی وەک نوجەبا و هێزەکانی دیکە، هەروەها دۆخێک دروست دەکات کە ڕۆڵی پیاوانی ئایینیی لاواز دەکات.

هەروەها چێکی بکە

لە سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپا تەڤگەری ئازادیی یاداشتی ناڕەزایی دابە بەڵوێزخانەکانی عێراق

 شاندەکانی تەڤگەری ئازادیی لە ئەوروپا، یاداشتی ناڕەزایی لە بارەی داخستی تەڤگەری ئازادیی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە …