هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر ئاسایشی خۆراکی عێراق هەیە

لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پا‌رلمانى عێراق رایگەیاند، زەوییە کشتوکاڵییەکانی عێراق کەمدەبێتەوە و بەبیابانبوونیش بەشێوەیەکی ترسناک زیاد دەکات، ئەمەیش هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر ئاییندەی کشتوکاڵ ‌و ئاسایش خۆراکی عێراق دەکات.

لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پا‌رلمانى عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لەسەر ژینگە و ئاوی عێراق بەشێوەیەکی خێرا دەستیپێکردوە.

لیژنەکە جەختی لەوەکردوەتەوە، پارێزگای زیقار زۆرتریین دیاردەی بەبیابانبوونی لەزەوییە کشتوکاڵییەکانیدا دروست بووە، بەشێوەیەک وشکەساڵیی رووبەرێکی بەرفراوانی زۆنگاوەکانی وشک کردوە و لەناوبردوە.

بەشێکی بەبیابانبوونی زەوییەکانی عێراق، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسەتەی تورکیا بەرامبەر بە ئاوی عێراق گرتووەیەتییەبەر و بەشێکی زۆری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە گیروانەتەوە و وشک کراون.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …