ماکرۆن و ئەوروپای مردوو

عادل عوسمان

دوای چەند دەیە لە شەڕو و سەدەیەک لە هەژمونیەتی ئەوروپا بەسەر جیهاندا، واتە بە ناوەندبوونی ئەوروپا و کەنارخستنی بەشەکانی تری جیهان، بەدوای یەکەمین شەڕی جیهانیدا. بنیاتنانی سیستەمی هەژمونی و دەست بەسەرداگرتنی ئەوروپا بۆ جیهان و بنیاتنانی دەوڵەت نەتەوە، کە هیچ نین جگە لە نۆکەرانی سیستەمی هەژمونی و ناوەندگەرای ئەوروپی،  ئەوە سیستەمی دڵخوازی بەڕێوەبردنی ناوەندگەرای ئەوروپی و بەتایبەت ئینگلیز، فەرەنسیەکان بوون. دابەشکردنی جیهان بە گوێرەی براوەی جەنگی یەکەمی جیهانی  چەند دەیەیەکی خایاند، کە ناکۆکی و ئاڵوگۆڕەکانی ناوخۆی باڵادەستانی سیستەمی هەژمونی بە ئاستی شەڕی دووەمی جیهانی گەیشت و کۆمەڵێک هاوبەشی تری لێکەوتەوە. بەڵام باڵادەستی دوو ووڵاتی ئەوروپی وەک ئینگلیز و فەرەنسیەکان پێگەی خۆیان پاراست. تا سەردەمەکانی کۆتایی هاتنی جەنگی ساردی نێوان بلۆکی خۆرئاوا و خۆرهەڵات. بەواتایەکی تر کۆتایی هاتنی ململانێی نێوان خۆرئاوای سەرمایەداری و خۆرهەڵاتی سوسیالیزمی بنیاتنراو.

قەیرانەکانی دەوڵەت نەتەوە، بەهۆی بزوتنەوە نیشتیمانیەکان، تێچوی شەڕەکان، دەرکەوتنی جەمسەری ئابوری ـ تەکنەلۆجی گەورە، گەشەی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان و ناوەندی جەمسەرە هاوبەشەکانی هێز و دارایی. بە ئاستی پێکدادان و قبوڵ نەکردنی دۆخی ڕابردوی گەیاند. قەیرانی دەوڵەت نەتەوە، بەهۆی دەرکەوتنی تەڤگەری ئازادی کوردەوە کاریگەری زۆری کردە سەر قەیرانەکان و خستیە گێژاوێکی بێ چارەییەوە. ناکۆکیە ناوخۆییەکانی ناوەندەکانی هێز و هەژمونیەتی و بەریەککەوتنی تێکۆشانی ئازادی کورد بە دەوڵەت نەتەوە داگیرکەرەکانەوە هێندەی تر دۆخی نەخوازراوی ڕابردوی بەرە و ئاستەنگ و هەڵوەشان دەبرد.

دەوڵەت نەتەوە داگیرکەرەکانی کوردستان بەو هۆیەی دەوڵەت نەتەوەی بەکرێگیراوی سیستەمی هەژمونی و زلهێزی جیهانین، ڕاستەو خۆ کێشە و قەیرانەکانیان کاریگەری لەسەر خۆیان دەکات. بۆیە کێشەکانی ئەوروپای خۆرئاوا نەک بە هەڵوەشانی بلۆکی خۆرهەڵات چارەسەرنەبوو. نەک بە ئەندامبوونی کۆمەڵێک ووڵاتی هەڵوەشاوە خۆرهەڵاتیەکان لە ناتۆ و یەکیەتی ئەوروپادا چارەسەر نەبوو، بەڵکو بوە هۆی قوڵبونەوەی زیاتری کێشە و قەیرانەکانیان. باڵادەستی ئەمریکا وەک هێزی پاراستن و بەڕێوەبردنی ناتۆ ئەرکی قورس و پێویستی دابینکردنی ئەو پاراستنەی لەلا زۆر دەکرد و خەرجیەکانی ڕوو لە هەڵکشان بوو. بۆیە مەرگی ئەورەپا لەوێ ڕۆژێی جەنگی کەنداوەوە دەستی بە سەرهەڵدان کردبوو. چونکە بوش ڕایگەیاند ئەوروپا و ناتۆ بەو مێشکە مردوەوە ناتوانن بژین. یان ترەمپ ڕایگەیاند ئەگەر دەتانەوێت بتانپارێزین، ئەوا پارەمان بدەنێ! پارە لە ناواخنیدا هەژمونیەت و ناکۆکی هەڵگرتوە.

بەدەرکەوتنی ڕوس، چینیش دۆخەکە وەرچەرخانی گەورەی بە خۆوە بینی. لە ژێرکاریگەری ئەو دۆخەدا بوو، کە ئینگلیزەکان، ئەو ووڵاتەی کە خۆر لێی ئاوانابێت، لە یەکیەتی ئەوروپا پاشکەشەی کرد و هاتە دەرەوە، ئەوروپای بۆ مەرگی لەسەرخۆ خستە سەر سکەی کۆتایی هەژمونیەتەکەی. بۆیە ماکرۆن، لە زانکۆی سۆربۆن، ڕایگەیاند: ئەوروپا دەمرێت. مەرگی ئەوروپا واتە مەرگی قۆناغێک لە باڵادەستی شێوازی دەوڵەت نەتەوە. بۆیە دەوڵەت نەتەوەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش و بەتایبەت داگیرکەرانی کوردستان لە قەیران و گێژاوی کوشندەدان. دەوڵەت نەتەوە و سیستەمەکەی بە هۆی کۆنەپەرستییانەوە و  مانەوە لەناو پێگە بەدەستهاتوەکەیاندا و ڕەخنە نەکردنی خۆ و خۆ نوێنەکردنەوەوە توشی قەیران و بنبەست هاتوون و وتارەکەی ماکرۆن نیشاندانی ئەو کۆتاییەی سیستەمەکەیانە. یەکێکی تر لە هۆکارەکانی قەیرانی ئەوروپا بەهۆی گەشەی پیشەسازی چین، سەرچاوەی ووزەی ڕووسی و هێزی پاراستنی ئەمریکایە. بۆیە ئەو دۆخە پێکدادانی زیاتر لەگەڵ خۆی دێنێت. بەتایبەت بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت دڵە گەورەکەی کە کوردستانە. ئەویش بە دوو هۆکار:

١-کوردستان خاوەنی سەرچاوەیەکی ووزەی سروشتی و ژێرزەویە.

٢-تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد لە قۆناغێکی باڵای ڕێکخستن و پارادایمی چارەسەریدایە.

ئەو دوو هۆکارە، گرنگ و پڕ بایەخن. شەڕەکانی سەر کوردستان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە هەناوی ئەو دوو سەرچاوەدایە. هەرکەس لە “خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، کوردستانی بەدەستەوە بێت، واتە جیهانی لە دەستدایە” ئەوە قسەی ناوەندە هەژمونیەکانی دنیایە. بۆیە گرنگی وزە و خواستی ئازادی گەلی کورد بۆ چارەسەری کێشەکانی ئەو دەوڵەتە کۆنانەی ئەوروپای خستوەتە بەردەم گۆڕانکاری و بەخۆداچونەوە. بەڵام ئەوان ناتوانن چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکان بکەن. چونکە دەوڵەت و دەوڵەت نەتەوە، خۆی لەسەر باڵادەستی، کوشتار و خوێنڕشتن دامەزراندوە. بۆیە شەڕەکانی ئەم ناوچەیە بەشیمانەی هەرە زۆر خوێناویتر و کوشندتر دەبن.

پێگەی کوردی ئازاد لەم ئاڵوگۆڕانەدا، چارەسەری دۆزەکەیەتی لەژێر ناوی نەتەوەی دیموکراتیکدا. بۆیە پایە هەرە گرنگەکەی مانەوەی ئەورەپا بەردەوامی دەوڵەت نەتەوەیە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا. دۆزی کورد دۆزی گەلێکی خاوەن ماف و نیشتیمانێکە کە ناوی کوردستانە. بەڵام بەدۆخی گەلێکی پڕ ئازار و تۆڵە گەیەنراوە. چارەسەری پرسەکەی بەشێوەی دیموکراتیک دەبێتە سەرچاوەی چارەسەری کێشەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. بۆیە ماکرۆن و سیستەمەکەی لەو مەترسیە گەیشتوون لە جێگەی ڕەخنەگرتنێکی هاتوەوە لەگەڵ چارەسەری دۆزی کورددا، پەرە بە شەڕانگێزی دەوڵەتی تورکیا دەدات و بەنزین بە ئاگری جەنگی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات.

پێگەی ئەمریکا، ئێراق و تەڤگەری ئازادی کورد لەم ناوچەیەدا گرنگ و پڕ بایەخە. دوو ڕەوتی گرنگی ناو ئەم هاوکێشەیە، ئەمریکا ـ تەڤگەری ئازادی کورد هوشیارە بەم ئاڵوگۆڕانە و دەتوانن سیاسەتی گرنگ بەڕێوەببەن و چارەسەری پێشبخەن. ئەمریکا وەک ناوەندێکی گەورە ڕۆڵی گرنگی لە ناوچەکەدا هەیە. هاوتا هاتنەوە بۆ چارەسەری پرسەکان لەسەر شێوازی نەتەوەی دیموکرات، پرسەکان بۆ کەناری ئارامی دەبات و ئێراقیش لەو سەرەگێژە و خۆ بەداری هەربەرژەوەندیەکی ناکۆک و ناتەبادا دان ڕزگار دەکات و لە پارچەبونیش دەیپارێزێت.

بۆیە گرنگە کورد و گەلانی کوردستان و ئێراق لە ڕۆڵی خۆیان تێبگەن و لەم سەردەمی وەرچەرخانەدا لانی کەم بە پڕۆژەی  چارەسەری کێشەکان و دیموکراتیزەکردنی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بگەن، کە دۆزی کورد ـ فەلەستین ڕۆڵی گەورە و گرنگ دەبینێت لە چارەسەری دیموکراتیزەبونی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و پێکەوەژیانی گەلاندا.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …