هەڵبژاردنەکانی عێراق و ململانێی سنوورەکانی ئوردن و سوریا لە کارنامەی rۆژنامە عەرەبییەکاندا

لە ژمارەکانی ئەمڕۆ چوار شەممە دا، رۆژنامە عەرەبییەکان ئاماژەیان بە ململانێی سنوورەکانی ئوردن و سوریا، لەگەڵ شەڕی ئیسرائیل و حەماس و دەستکەوتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵبژاردنەکان و ئەو هاوپەیمانییە دەریاییەی کە ئەمریکا هەوڵی فراوانکردنی دەدات، کردوە.

“ململانێی سنووری ئوردن و سوریا ئامانجی تایبەتیی خۆی هەیە”

رۆژنامەی عەرەبی جەدید لە هەواڵەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە کاتێکدا جیهان سەرقاڵی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسە، لەسەر سنووری سوریا و ئوردن، گرژیی لەنێوان هێزەکانی ئوردن و قاچاخچییەکان لە باشووری سوریا هەیە.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، عەممان حکومەتی دیمەشق بە کەمتەرخەم لە پاراستنی سنوورەکان تۆمەتبار دەکات و گرووپە لایەنگرەکانی ئێرانیش لەپشتەوەی قاچاغی ماددەی هۆشبەر و چەکەوەن بۆ ئوردن.

جەلال عەبادیی – شارەزای ئەمنیی و سەربازیی ئوردن، بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، هەندێک لایەن دەیانەوێت ئاسایشی باکوری وڵات تێکبدەن کە زۆرتر بازرگانەکانی مادەی هۆشبەرن.

عەبادیی ئەوەشی بە رۆژنامەکە وت، قەیرانی ئەمنیی لە ناوچەکەدا هەیە و ئامانجی دیاریکراوی هەیە و رایگەیاندووە: لەگەڵ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی غەززە و ئەگەری تەشەنەکردنی لێکەوتەکانی بۆ ناوچەکە، پێویستە ئوردن قەیرانەکە لە ناوچەکەدا کۆنترۆڵ بکات.

عامر سەبایلی توێژەری ستراتیژی ئوردنیی قسەی بۆ ڕۆژنامەکە کرد و ڕایگەیاند: مەسەلەکە قاچاغچێتیی ماددە هۆشبەرەکان نییە، بەڵکو بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی سنوورەکانی ئوردن و دەوڵەتی ئوردنە، ئێمە باسی ماددە هۆشبەرەکان ناکەین، باسی قاچاخچێتی چەک دەکەین”.

ڕوونیشیکردەوە، لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕی غەززە و فراوانبوونی بۆ دەریای سوور لەلایەن حوسییەکان و میلیشیاکانی ناوچەکە، ڕەنگە ئوردن بەکاربهێنن بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر ناوچەیەک.

‘یەكێتیی’ بە سەرکردایەتیی بافڵ تاڵەبانیی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستهێنا’.

رۆژنامەی “عەرەب”ی چاپی لەندەن لە ھەواڵەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (ی.ن.ک) بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانیی ئێستا سەرقاڵی بەرفراوانکردنی جەماوەرییەتی و فراوانکردنی تۆڕی پەیوەندییەکانییەتی لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا.

رۆژنامەکە ئاماژەی بە ئەنجامی هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی 15 پارێزگای عێراق کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە متمانەی دانیشتوانی ئەو پارێزگایانە کە کورد و کەمینەکانی دیکە تۆڕێکی کۆمەڵایەتییان تێدا دروستکردووە، لەو حیزبەدا زیادی کردووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، یەکێتیی لە هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک زۆرترین ڕێژەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

ڕۆژنامەکە لە زاری رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە ئاماژەی بەوەکردوە، ئەگەری ئەوە هەیە پارێزگاری کەرکوک لە پشکی یەکێتیی بێت.

‘پەکین بە خۆشحاڵییەوە بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکە’

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئەکبەری لوبناندا ئاماژە بەوە کراوە کە لەم دواییانەدا باس لە هەوڵەکانی ئەمریکا دەکرێت بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەکی فرە ناسنامەیی و ئامانجیشی بە گوتەی واشنتۆن پاراستنی بازرگانییە لە دەریای سوور بەتایبەت دوای ئەوەی هێزەکانی سینا هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکان دەستپێکرد.

ئەو رۆژنامەیە لە هەواڵەکانیدا ئاماژەی بە وتەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لۆید ئۆستین کە ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە دەوریەی هاوبەش لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن دەست پێدەکات.

رۆژنامەی ئەکبەر ئەوەشی خستەوەڕوو، کە لیستی دەوڵەتانی ناو هاوپەیمانییەکەی خستوەتەڕوو ڕایگەیاندووە، بوونی چین دەیسەلمێنێت کە نفوزی ئەمریکا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، چونکە بۆ وەرگرتنی هاوکاریی سەربازیی و دیپلۆماسی پشتی بە چین بەستووە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ئەم هەنگاوە لەلایەن پەکینەوە ڕەتکرایەوە، بەتایبەتیی کە پەسەندکردنی ئەم داواکارییە بە مانای بەشدارییکردنی ئەو وڵاتەیە لە کردەوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …