چوارەم کۆنگرەی مەسەدە کۆتاییهات

کۆنگرەی چوارەمی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

ئەنجومونی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی بە چوارەم کۆنگرەی خۆی هێنا. هاوسەرۆکی هەڵبژێردراو محەمەد ئەل موسەلەت ئەنجامنامەکەی خوێندەوە.

لە ئەنجامنامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە،  هەوڵەکان لەپێناو سازکردنی دیالۆگی سوری-سوری بخرێنەگەڕ، لەگەڵ ئەوەشەدا پەیوەندیی لەگەڵ دەوڵەتان و ئەو لایەنانەی لە قەیرانی سوریادا کاریگەرییان هەیە بەردەوام بێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کە سوریا مافی وەرگرتنەوە سەروەریی خۆی لە تەواوی سوریادا هەیە و ئەو مافەشی هەیە کە سەرجەم پلانەکانی گۆڕینی دیموگرافیا، کۆچبەرکردنی دانیشتوانی رەسەن، رەتبکاتەوە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کار بۆ باشتر کردنی دۆخی ئاوارەکانی سوریا لە کەمپەکاندا بکرێت و ئاشکرا کرا کە هەموو سوریەک مافی ئەوەی هەیە رێککەوتنی کولتوری لەگەڵ هەر لایەنێک ئەنجام بدات.

هەروەها چێکی بکە

شاندێکی کەنەکە سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەوەیی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی نێودەوڵەتیی، بۆ بەدواداچوونی دۆسێیەی شەهید دەنیز سەردانی هەرێمی …