نارنجی لەبەرەکان نین کە ۳٠ ساڵە وڵات وێران دەکەن، ئێوەن!

هوشیار عەبدولا

ئەم وێنانە، ڤیدێۆی ئەم نارنجی لەبەرانە دیوی دووەمی هەمان ئاکاری سیاسییە کە بەرامبەر چالاکوانانی بادینان ئەنجامدرا، سەلمێنەری ئەوەیە کە دەسەڵات لە هەرێمدا یەک ڕووی هەیە کە نادیموکراسیی و دژ بە مافی مرۆڤە جا لێرە بێ یان لەوێ. دۆخی یەکێتی وەکو حزب، دۆخی ئیدارەی پارێزگاکە لە پارێزگارییەوە تا دوا یەکەی ئیداری، دۆخی ئاسایش و دەزگا ئەمنیەکانی هیی ئەوەنیە هەڵە و تاوانی لەو جۆرە بەرامبەر مافەکانی گەنجی ئەم دەڤەرە بکەن.

کەیسی خۆپیشاندانەکانی پیرەمەگروون هەر ئاستێکی هەبێ نەگەیشتە ئەو تاوانانەی لە حەڤدەی شوبات و خۆپیشاندانەکانی تردا دەیان گەنج بە گوللەی دەسەڵات شەهید کران و کەس بەمجۆرە بەناوی یاساوە نەهێنرایە سەر شاشە ؟! ئەو گەنجانە نین کە ۳٠ ساڵە ولات وێران دەکەن ئێوەن، ئەوان نین کە ئەم هەرێمە تاڵان دەکەن ئێوەن.

وەک بۆ کەیسی چالاکوانانی بادینان گوتمان بەهەمان شێوە ئەمەی بۆ کەیسی خۆپیشاندەرانی پیرەمەگرون دەگوزەرێ یاسا سەروەی نیە، ستەمە بەناوی یاساوە دەکرێ.

زوڵمە لە مرۆڤ و یاساش دەکرێ. بێدەنگ بوون لەم زوڵمە،تاوانە.

 

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *