گوڵ پێشکەشی ژنان کرا

ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕژاک  و ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ژنانی ڕۆهەڵات، بەبۆنەی هەشتی مارسەوە لە شاری سلێمانی ژمارەیەک چالاکییان سازدا و لە شوێنی کارەکانیاندا گوڵیان پێشکەش ژنان کرد  و ١٦ نەمامیشیان بۆ یادکردنەوەی ژینا ئەمینی ناشت.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٦/٣/٢٠٢٣ لەشاری سلێمانی، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کورستان(ڕژاک)، بە بەشداری ژمارەیەک لە چالاکوانانی مافەکانی ژنان، بە مەبەستی پیرۆزکردنی هەشتی مارس و بەرزڕاگرتنی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” ژمارەیەک چالاکییان بەڕێوەبرد.

هەر لە چالاکیەکەدا لە شوێنی کارەکانیان گوڵ پێشکەش بە ژنان کرا و پاشان ١٦ نەمانی زەیتوون لە پارکی هەواری شار، وەک ئاماژەیەک بۆ ١٦ی ئەیلول کە ڕۆژی شەهیدکردنی ژینا ئەمینییە چاندران.

دڵگیر عەلی، ئەندامی ئەنجوومەنی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان کە بەشداری چالاکیەکە بوو رایگەیاند، ئامانجیان لە پێشکەشکردنی گوڵ بەو ژنانەی کاری دەرەوە دەکەن، نیشاندانی ئەوەیە کە ئیتر ژن شانبەشانی باوک و برا و هاوسەرەکەی کاردەکات و ژن هۆشیاربووەتەوە.

بانو هەڵەبجەیی، ئەندامی ڕیکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان ڕژاک رایگەیاند: ڕێکخراوەکەمان وەک نەریتێکی ساڵانە لە گەڵ نزیک بونەوەی هەشتی مارسدا، زنجیرەچالاکییەک ئەنجامدەدا، چالاکییەکانی ئەمرۆشمان وەک سەرەتای چالاکییەکانی هەشتی مارسی ئەمساڵ دەبێت.

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی ٨ی مارسەوە بڵاوکردەوە

هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی تێكۆشەر و ڕەنجدەر پیڕۆزبێت ‎بە درێژای مێژوویەكی هەزاران ساڵە، ژنان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *